به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له سوریا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ده‌ستگیركردنی لیوا محه‌مه‌د كانجۆ حه‌سه‌نی له خربه‌ت موعه‌زه له سنوری ته‌رتوس له ڕۆژئاوای سوریا ڕاگه‌یاند.
به‌وته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، لیوا محه‌مه‌د كونجۆ له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ددا، به‌رپرس بوه له دادگای مه‌یدانی زیندانی سه‌ربازی سیدنایا.
ته‌له‌فزیۆنی سوریا ئاشكرایكردوه كه لیوا محه‌مه‌د كونجۆ له ساڵی 1960 له گوندی خربه‌ت موعزه له ناوچه‌ی درێیكیش له پارێزگای تارتوس له‌دایكبوه .
ڕونیشیكرده‌وه، كاتێك له مانگی (ئازار/3)ی ساڵی 2011 ناڕه‌زایه‌تییه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدا، محه‌مه‌د كونجۆ وه‌ك داواكاری سه‌ربازی له دادگای مه‌یدانی سه‌ربازی له دیمه‌شق خزمه‌تی ده‌كرد.
كونجۆ دادگایی ده‌ستگیركراوانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی ده‌كرد، ناوه‌كه‌ی په‌یوه‌ست بو به ده‌ركردنی هه‌زاران سزای له‌سێداره‌دان و سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی و درێژخایه‌ن به‌سه‌ر ده‌ستگیركراوه‌كاندا.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *