ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوى ئیسلامیی كوردستان ڕایگه‌یاند، جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى گه‌لى كورد له ڕۆژئاڤاى كوردستان به شێوه‌یه‌كى دیموكراتیانه‌و به ڕێگاى دیالۆگ و دانوستاندنى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وایانى نوێ ده‌كاته‌وه، هاوكات داوایكرد كێشه‌كانى نێوان ڕۆژئاڤاو ده‌وڵه‌تى توركیاى دراوسێ به ڕێگاى ئاشتیانه‌و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوى ئیسلامیی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌دا باس له دۆخی سوریا و رۆژئاڤای كوردستان كرا و “پێخۆشحاڵى خۆى دوپاتكرده‌وه بۆ روخانى ئه‌و ڕژێمه سته‌مكاره‌ى كه به ئاگرو ئاسن و داپلۆسینى دڕندانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانى خۆى ده‌كرد، هیواى خواست كه هێزه سیاسی و شۆرشگێره‌كانى ئه‌و وڵاته له سایه‌ى ئازادى و دیموكرارسی و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌دا، بتوانن سیسته‌مێكى حوكمڕانى دادپه‌روه‌رانه بۆ خۆیان دابمه‌زرێنن كه هه‌مو پێكهاته‌كانى ئه‌و وڵاته به شێوه‌یه‌كى هاوسه‌نگ له خۆ بگرێت”.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، سه‌ركردایه‌تى جه‌ختى كرده‌وه له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى گه‌لى كورد له ڕۆژئاڤاى كوردستان به شێوه‌یه‌كى دیموكراتیانه‌و به ڕێگاى دیالۆگ و دانوستاندنى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وایانى نوێ، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌مو ئاڕاسته سیاسیه‌كانى رۆژئاوا له چوارچێوه‌یه‌كى پێكه‌وه گونجاو‌دا به‌شداربن له بنیاتنانه‌وه‌و به‌ڕێوه‌بردنى ناوچه كوردیه‌كاندا.
ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتو ده‌ڵێت، “كۆبونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى داوایكرد كێشه‌كانى نێوان ڕۆژئاڤاو ده‌وڵه‌تى توركیاى دراوسێ به ڕێگاى ئاشتیانه‌و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێت و ناوچه‌كه به دوربگیرێت له به كارهێنانى هێزو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى سه‌ربازى”.
په‌یوه‌ست به دۆخی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، “به زوترین كات ڕێگا خۆش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردنى بۆ بكرێت و په‌رله‌مان بتوانێت درێژه به دانیشتنه‌كانى بدات و ڕۆڵى ته‌شریعى و چاودێرى خۆى به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، “سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتو به پێویستى ده‌زانێت كه ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم په‌ند له ڕوداوه‌كانى ناوچه‌كه وه‌ربگرن و ده‌ست هه‌ڵبگرن له گه‌نده‌ڵى و ناعه‌داله‌تى بێسنور‌و برسیكردنى خه‌ڵكى كوردستان و زه‌مینه‌سازی بكه‌ن بۆ ئه‌نجدامدانى چاكسازى ریشه‌یی له سیسته‌مى حوكمڕانى هه‌رێمدا، بۆ ئه‌وه‌ى له پێگه‌یه‌كى سیاسی به‌هێزه‌وه مامه‌ڵه‌ى پێویست له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵ بكه‌ن و بتوانن ناوچه‌كانى مادده‌ى (140) بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان”.
په‌یوه‌ست به موچه، یه‌كگرتو ده‌ڵێت، “ئه‌ركى هه‌ردو حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدایه پرسی موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له‌وه زیاتر كێشه بۆ خه‌ڵكى كوردستان دروست نه‌كه‌ن”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *