دادگای ئیداری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جارێكی دیكه بڕیاردانی له‌سه‌ر سكاڵای پارتی و به‌شێك له لایه‌نه عه‌ره‌بی و توركمانیه‌كانی كه‌ركوكی بۆ 22ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2025 دواخست كه له‌سه‌ر کەیسەکەی پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای کەرکوک تۆماریان كردبو.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئەمڕۆ سێشەممە دادگای قەزای ئیداریی بڕیاردانی لەبارەی سکاڵاکەی پارتی و به‌ره‌ی تورکمانی و راکان جبوری لەدژی پێكهێنانی ئیدارەی کەرکوک بۆ رۆژی 22ی مانگی داهاتو دواخست.
هه‌ریه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ره‌ی توركمانی و به‌ره‌ی عه‌ره‌بی كه راكان جبوری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات سكاڵایان له‌دژی هه‌ڵبژاردنی رێبوار ته‌ها وه‌ك پارێزگار و جێگره‌كانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه تۆماركردوه و به‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی نایاسایی وه‌سفده‌كه‌ن و داواشده‌كه‌ن، ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا دراون، هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *