لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تیده‌كاته‌وه، هیچ بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌تۆماركردنی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان ده‌رچوبێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان له ڕۆژی ده‌رچونییه‌وه تاوه‌كو ئه‌م ساته وه‌ك خۆی جێبه‌جێده‌كرێت و ھیچ گۆڕانگاری و پاشگه‌زبونه‌وه‌یه‌كی تێدانیه و نه‌كراوه.
لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، “له‌یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ھه‌واڵێكی ناڕاست و چه‌واشه‌كاری بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان و تیایدا ھاتوه كه دوای سه‌ری ساڵ و به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان به‌رامبه‌ر به بڕی ملیۆن و نیوێك تۆمار ده‌كرێن، ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی ئه‌م ھه‌واڵه سه‌رله‌به‌ری ڕه‌تده‌كه‌ین و به‌ڕاشكاوی رایده‌گه‌یه‌نین، ئه‌م ھه‌واڵه دوره له راستییه‌وه، به‌لای ئێمه داڕشتن و بڵاوكردنی ئه‌م ھه‌واڵه له‌و كه‌ناڵه كه ھیچ گرنگ نیه ناوھێنانی، مه‌رام و مه‌به‌ستێكی سیاسی و چه‌واشه‌كاری ئێجگار ئاست نزم و داماڵراو له پرینسیپی كاری ڕاگه‌یاندن له‌خۆده‌گرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ ھه‌ر بڕیارێك ده‌ربكات ئه‌وا له‌په‌ڕه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌ت و به‌ئاشكرا ده‌یخاته‌ڕو نه‌ك په‌نا به‌رێت بۆ كه‌ناڵێكی به‌ناو ڕاگه‌یاندنی له‌و جۆره”.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، “ھه‌ركه‌ناڵێكی راگه‌یاندن په‌نا به‌رێت بۆ ھه‌واڵی درۆ و ساخته و چه‌واشه‌كاری بێ گومان ھۆكاری سه‌ره‌كی بۆ مایه‌پوچبونی سیاسی و ئیعلامی و جه‌ماوه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی ده‌شڵێت، “ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی بۆ ھه‌مو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان له ڕۆژی ده‌رچونییه‌وه تاوه‌كو ئه‌م ساته وه‌ك خۆی جێبه‌جێده‌كرێت و ھیچ گۆڕانگاری و پاشگه‌زبونه‌وه‌یه‌كی تێدانیه و نه‌كراوه و ئامانجی سه‌ره‌كی لێی گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی یاسا و پاراستنی ئه‌منییه‌تی ھاوڵاتیان و چه‌سپاندن و به‌رقه‌راربونی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه و ئۆقره‌یی ڕه‌وشی ھاتوچۆیه له سه‌رشه‌قامه‌كان”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *