محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی هاوڵاتیانی كورد له سه‌ماوه رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبونی ساڵانێك به‌سه‌ر نه‌مانی دڕنده‌یی به‌عس و سته‌مكاری له‌سه‌ر سینه‌ی عێراقیه‌كان، به‌ڵام به‌ڵگه‌كانی تاوانه دڕنده‌كانی ڕژێمی پێش‌و ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئاشكرا ده‌بن.
محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس نوسیویه‌تی، “سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبونی ساڵانێك به‌سه‌ر نه‌مانی دڕنده‌یی به‌عس و سته‌مكاری له‌سه‌ر سینه‌ی عێراقیه‌كان، به‌ڵام به‌ڵگه‌كانی تاوانه دڕنده‌كانی ڕژێمی پێش‌و ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئاشكرا ده‌بن و قه‌باره‌ی ئه‌و دڕنده‌ییه ده‌گێڕنه‌وه، كه گه‌له‌كه‌مان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریدا به‌سه‌ریدا هاتوه”.
راشیگه‌یاندوه، “دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی نوێ كه پاشماوه‌ی بێگه‌ردی ته‌رمی منداڵان و ژنانی گه‌لی كوردمان له‌خۆده‌گرێت، له بیابانه‌كانی سه‌ماوا، كاروانی خوێنڕشتن و خه‌بات و نه‌هامه‌تی و بێسه‌روشوێنبونمان به‌بیر ده‌هێنێته‌وه، كه تێیدا گه‌له‌كه‌مان له ژێر دڕنده‌یی ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رستدا ئازار و مه‌ینه‌تی ده‌چێژێت”.
هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا ده‌شڵێت، “درود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی عێراق و شه‌هیدانی سته‌م و قوربانیانی دڕنده‌یی دیكتاتۆری قێزه‌ون”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *