جۆینی تیلیگرام بن

رووفاتی نزیکەی 150 ژن و منداڵی کورد لە بیابانێکی سەماوە دۆزرانەوە

رووفاتی نزیکەی 150 ژن و منداڵی کورد لە بیابانێکی سەماوە دۆزرانەوە
رووفاتی نزیکەی 150 ژن و منداڵی کورد کە نزیکەی چل ساڵە لە تەنیشت یەک دوای گولەبارانکردنی لاشەی بێ گوناحیان پێکەوە ژێر خاک کراون، لە سەماوە دۆزرانەوە. 
‎ژن و منداڵەکان تا ئەو کاتەی جاڕی بردن بۆ مردنیشیان درا هەر جلی رەنگاورەنگیان پۆشیبوو و هەندێکیان تەسبیحەکەیان ملوانکەی ملیان بوو؛ ‎بە ئاگا لەوەی دەبێتە دوا بەڵگەی ناسینەوەی دوای مردنیان.
‎لە کەنار هەر تەرمێک ئاڵایەکی سوور دانراوە، ئاڵا سپییەکانیش بۆ کەرەستەکان دانراون.
‎لە مانگی ئایار لە رێگەی درۆنەوە، شوێنی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە دۆزراوەتەوە، نزیکەی 150 رووفاتن، هەموویان ژن و منداڵن، زۆرێکیان فیشەک بە کەللەی سەریانەوە نراوە.
‎گۆڕە بەکۆمەڵەکە لە بیابانێکی دوورەدەستی سەماوەیە لە باشووری عێراق.
ئەحمەد قوسەی، بەڕێوەبەری تیمەکانی کنەوپشکنین لە تیمی نیشتمانیی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بەمیدیاکانی وتووە: “بەڵێ، بەڵێ جلوبەرگی خانمانی تێدایە، جلە دۆزراوەکانی نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکە دەریدەخەن کە سەرجەمیان ژن و منداڵن، بە کەرەستە تایبەتەکانیان و جلوبەرگ و تەنانەت دەرمانەکانیان و کەلوپەلی چێشتخانەشەوە زیندەبەچاڵکراون.”
‎پەری نووری، راوێژکاری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری گۆڕە بەکۆمەڵەکان وتی: “ئەمانە هەر لە نێو گۆڕەکان شەهید کراون و فیشەک بەسەریانەوە نراوە. بەپێی ئەو گوللانەی کە دۆزراونەتەوە.”
‎خانمی یەکەمی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد چووەتە سەماوە، سەرپەرشتیی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان دەکات.
‎شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق رایگەیاند: چوار قۆناخی پشکنینی دی ئێن ئەی لە کوردستان بەڕێوەچوون. ئەوە لە کۆیە و کەلار و چەمچەماڵ و لەسەر ئەو پڕۆسەیە بەردەوام دەبین و ئەو رووفاتانەشی تازە دۆزراونەتەوە لێرە پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ئێسکەکانیان دەکەین تا بزانین کێن و خەڵکی کوێن.”
‎تاوەکو ئێستا نازانرێت رووفاتەکان خەڵکی کامە ناوچەی کوردستانن، بڕیارە پشکنینی DNA چارەنووسیان یەکلایی بکاتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو