وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا نزیكه‌ی 700 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆر له ڕێگای هه‌شت بانكه‌وه خۆیان تۆمار كردوه و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه، له‌سه‌ر پێدانی پێشینه و قه‌رز به‌موچه‌خۆران له‌رێگه‌ی بانكه ئه‌هلیه‌كانه‌وه كه به‌شدارن له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری پێشوازیكرد له تیمی سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من له نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له دیدارێكدا گفتوگۆ له سه‌ر دواین به‌ره‌و پێشچونه‌كانی پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان كرا و به‌پێی دواین ئاماره‌كان تا ئێستا نزیكه‌ی 700 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆر له ڕێگای هه‌شت بانكه‌وه خۆیان تۆمار كردوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، زیاتر له 318 هه‌زار كارتی بانكی دابه‌شراون و 306 ئامێری ڕاكێشانی پاره به‌رده‌ستن و بۆ مانگی (تشرینی دوه‌م/11) نزیكه‌ی 221 هه‌زار موچه‌خۆر به‌شێوه‌ی دیجیتاڵی موچه وه‌رده‌گرن، بۆ مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ساڵی 2025 سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی شارستانی له پارێزگای هه‌ولێر به‌شێوه‌ی دیجیتاڵی موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه تیشكخرایه سه‌ر ئاماده‌كاریه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی بۆ سه‌رجه‌م خانه‌نشینان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان و له‌و ڕوه‌وه چه‌ندین كارئاسانیان بۆ ده‌كرێت و بڕیاریشه له‌ساڵی داهاتودا هه‌نگاو به هه‌نگاو پڕۆژه‌كه ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری بكرێن.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێشوازی له گشتاندنی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كرا، كه كۆتایی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و پارێزگاكانی كردوه و نوسخه‌شی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ناردوه و حكومه‌تی هه‌رێمی پابه‌ند كردوه به جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی و تیایدا هاتوه، “سه‌باره‌ت به‌به‌ره‌وپێشبردنی ژینگه‌ی كاره‌كان و پته‌وكردنی توانای بانكه‌كانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری دارایی و بانكی زیاتر، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌زاره‌ت و كۆمپانیاكانی ڕاسپاردوه به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ بانكه ئه‌هلیه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌بواری كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی و پێدانی سلفه‌و قه‌رزی به‌ڵگه‌نامه‌یی و و هه‌روه‌ها هاوكاریكردن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی و ته‌وتینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت بۆ پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من سود له‌سه‌رجه‌م ئه‌و بانكه ئه‌هلیانه وه‌ربگرێت كه‌له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه مۆڵه‌تی كاركردنیان پێدراوه”.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ئاشكراشیكردوه، “هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك پێویستی به‌وه‌رگرتنی زانیاری دروست هه‌یه له سه‌ر ناوه‌ڕۆك و سه‌رجه‌م ورده‌كاریه‌كانی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من ده‌توانێت سود پێگه فه‌رمیه‌كانی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من و پێگه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌نته‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من وه‌ربگرێت به ژماره ته‌له‌فۆنی (1991)
هاوپێچ؛ نوسراوی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی حكومی بۆ چاكسازی له‌كه‌رتی دارایی و بانكی.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *