جۆینی تیلیگرام بن

شیعەکان دەچنە ژێر باری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبییەوە؟

شیعەکان دەچنە ژێر باری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبییەوە؟

٧رۆژ: رێبوار حەمەلاو ئەحمەد

عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رەتی کردووەتە فەتوای هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق دەربکات ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان داواکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزانەی بۆ خرایەڕوو.

لەگەڵ پەرەسەندی رووداوەکانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەترسی ئەوە هەیە جەنگ بپەڕێتەوە ناو عێراق بۆیە بۆ پاراستنی سەرکردە شیعەکان لەو مەترسیانە داواکاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی خراوەتە بەردەمیان.

یان ئەو هێزانە لەناو سوپای عێراقدا دەتوێننەوە یان دەکەونە بەر گورزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، یا خود هەمان سیناریۆی سوریا دووبارە دەبێتەوە.
بە گوێرەی زانیاری میدیا ئیسرائیلییەکان، حکوومەتی ئەو وڵاتە ئامادەکارییەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی ئێران زیاتر کردووە بەڵام پێش ئەوە دەیەوێت هاوشێوەی غەززە و لوبنان و سوریا تەواوی گرووپە وەلائییەکانی سەر بە تاران لەناو ببات.

تەواوی ئاماژەکان بەو ئاڕاستەن دوای سوریا سەرەی عێراق و یەمەن دێت، ئێستا لە یەمەن گورزی ئاسمانی توند دژی حوسییەکان دەوەشێنرێت بەڵام هێشتا قەبارەی هێرشەکان لە ئاستی وەڵامدانەوەدایە و هاوشێوەی غەززە و لوبنان هێرش نەکراوەتە سەریان.

هەرچی عێراقە، ئەمریکا خواستی ئەوەی هەیە لە شەڕێکی چاوەڕوانکراو بیپارێزێت بۆ ئەوەش داواکاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی خراوەتە بەردەم محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران.

بە گوێرەی زانیارییەکان لەسەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەغدا راستەوخۆ هۆشداری توند دراوە بە سودانی ئەگەر هێزەکانی حەشدی شەعبی هەڵنەوەشێننەوە ئەوا رووبەڕووی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل دەبنەوە.

هەفتەی رابردوو، راوێژکارێکی سودانی بەناوی ئیبراهیم سومەیدەعی ئاشکرای کرد بەرپرسانی ئەمریکا بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبییان چەند جارێک خستوەتە بەردەم سودانی.

جیا لەوە پێشتر لە رێگەی نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دوو جار داوای دەکردنی فەتوایەک لە عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان کراوە بەڵام رەتیکردووەتە فەتوایەکی لەو شێوەیە دەربکات.

هاوکات رۆژنامەی ئەلعالەم جەدید لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادارەوە ئاشکرای کردووە، لەگەڵ زیادبوونی فشارەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی زۆرینەی سەرکردە شیعەکانی عێراق لە ترسی کردنە ئامانجیان لە وڵاتێکی ئەورووپی هاوپەیمانی رووسیا خۆیان حەشار داوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو