جۆینی تیلیگرام بن

سەرەتای ساڵی نوێ بودجەی 2025 دەگاتە پەرلەمانی عێراق

سەرەتای ساڵی نوێ بودجەی 2025 دەگاتە پەرلەمانی عێراق

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سەرەتای ساڵی نوێ پڕۆژەی هەمواری یاسای بودجەی 2025ی عێراق دەگاتە پەرلەمان، دەشڵێت، “پرسی هەموارکردنەوەی بڕگەی تایبەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان، دەخرێتە پڕۆژەی یاساكە، هەروەها پێویستە چارەسەریی بنەڕەتی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغداد و هەولێر بدۆزرێتەوە”.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ هەینی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، “بەگوێرەى وتەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، چاوەڕوان دەکەین سەرەتای ساڵی داهاتو پڕۆژەی هەمواری یاسای بودجەی 2025 بگاتە پەرلەمانی عێراق”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “پرسی هەموارکردنەوەی بڕگەی تایبەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان، دەخرێتە ناو پڕۆژەی هەمواری یاسای بودجەی 2025ـەوە”.

سەرۆکی لیژنەی دارایی باسی لەوەشكرد، “پێویستە چارەسەریی بنەڕەتی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغداد و هەولێر بدۆزرێنەوە، هەروەها ئامانجی هەموارەکان تەنیا زیادکردنی بڕگەی نوێ نەبێت، بەڵکو پێویستە بتوانرێت بڕگەکان جێبەجێبکرێن”.

ئەوەشی خستەڕ، “هەمواری یاسای بودجەیان خستوەتە بەردەم سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی و ئەویش چەند تێبینییەکی لەسەر کێشە کۆنەکان و پاکتاوکردنی شایستەکانی نەوت هەبوە”.

عەتوان عەتوانی جەختی لەوەشكردەوە، “لیژنەی دارایی لە داهاتودا بە جددی بەدواداچون بۆ ئەو دۆسیەیە دەکات”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو