ئه‌سیر داود غوره‌یری وه‌زیری بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، له‌كۆگاكاندا خۆراكی پێویستیان ئاماده‌كردووه بۆئه‌وه‌ی وڵات له هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو توشی قه‌یرانی خۆراك نه‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی، ئه‌سیر داود غوره‌یری سه‌ردانی باره‌گای كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراكی كردووه و له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گشتی كۆبوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ پلانی ده‌سته‌به‌ركردنی بڕی نوێ له كۆگاكانی خۆراك و پێداچونه‌وه به ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی بۆ دڵنیابون له سه‌لامه‌تی مادده‌كان.
وه‌زیری بازرگانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه كرد بۆ ڕێگاكانی كارگێڕی گشتی به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كاره‌كانیان هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت به ئامانجی گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، هه‌روه‌ها به‌دواداچونی بۆ كاره‌كانی كڕین و ئاماده‌كردنی خۆراكه‌كان كرد كه په‌یوه‌ندی به ژه‌می نۆیه‌می سه‌به‌ته‌ی خۆراكه‌وه هه‌یه بۆ دڵنیابون له راده‌ستكردنیان به هاوڵاتیان له كاتی خۆیدا و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی بازاڕ و هایپه‌ر ماركێته‌كان.
وه‌زیری بازرگانی عێراق جه‌ختیكردۆته‌وه، “وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌وڵی زۆری داوه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كۆی مادده‌كانی خۆراك به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له كه‌ره‌سته‌ی سه‌به‌ته‌ی خۆراك و گه‌نم، ئه‌مه‌ش له پێشبینیكردنی ئه‌و بارودۆخه نائاساییانه‌ی كه ڕه‌نگه ڕوبه‌ڕوی ناوچه‌كه ببنه‌وه، به‌مه‌ش توانای عێراق بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر ئاسته‌نگێكی داهاتو به‌رزتر ده‌كاته‌وه”.
باسی له‌وه‌شكردوه، پێویسته به‌دواداچونی به‌رده‌وام بكرێت بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هه‌ڵگرتنی ستراتیژی كه‌ره‌سته‌ی سه‌به‌ته‌ی خۆراك”، كۆمپانیای خۆراكیشی ئاڕاسته كرد كه “هه‌مو ڕێوشوێنێكی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ هه‌ڵگرتن و پارێزراوی خۆراكه‌كان”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *