وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تیده‌كاته‌وه، به‌ئه‌نقه‌ست موچه‌ی چوار مانگی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه نه‌كردبێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، “پابه‌ندین به‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا هاوشێوه‌ی موچه‌خۆرانی دیكه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵی”.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكردۆته‌وه، ده‌یانه‌وێت ڕاستییه‌كان ڕون بكه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی كه به‌م دواییه له هه‌ندێك په‌یجی سۆشیال میدیادا باسكران سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گوایه وه‌زاره‌تی دارایی به ئه‌نقه‌ست موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ماوه‌ی چوار مانگ نه‌ناردوه”.
دوپاتیكردۆته‌وه، “ئه‌م تۆمه‌تانه به‌ته‌واوی ناڕاستن، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبونی ته‌واوی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ینه‌وه به جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه داراییه‌كان به‌پێی یاسا و ڕێكاره كارپێكراوه‌كان به‌بێ هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك”.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، “موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ مانگه‌كانی (تشرینی یه‌كه‌م/10 و تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ ره‌وانه كردوه و بڕه پاره‌ی پێویستیش گواستراوه‌ته‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان”.
باسی له‌وه‌شكردوه، “به‌پێی ئه‌و ته‌رخانكردنانه‌ی بۆ هه‌رێم له یاسای بودجه دیاریكراون ته‌رخانكراوه، هه‌روه‌ك فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی فیدڕاڵی، هه‌روه‌ها به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی كه پابه‌ندبوین به خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له كاتی دیاریكراوی خۆی، به‌ڵام هه‌رێم پابه‌ندیه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌و میكانیزمانه جێبه‌جێنه‌كرد كه وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵی په‌سه‌ندی كردون له بودجه‌دا، به‌هۆی كه‌موكوڕی له میزان مراجه‌عه كه بوه هۆی دواكه‌وتنی خه‌رجكردنی موچه”.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاشكراشیكردوه، له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به موچه له‌ڕێگه‌ی كۆبونه‌وه‌ی خولی نێوان هه‌ردو وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له هه‌رێم و پابه‌نده به دابینكردنی پاره‌ی پێویست بۆ موچه به‌پێی كاته دیاریكراوه‌كان و چوارچێوه‌ی یاسایی په‌سه‌ندكراو”.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داوای له سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كردوه، “وریا بن له گه‌یاندنی زانیاری و وردبینی له دروستی زانیاریه‌كان بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی زانیاری بڵاوبكه‌نه‌وه كه ڕه‌نگه بیروڕای گشتی بووروژێنن یان ببێته هۆی شێواندنی ڕاستییه‌كان”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *