جۆینی تیلیگرام بن

ئەنەکەسە سێ مەرجی سەرەکی بۆ دانوستاندن لەگەڵ هەسەدە دەخاتەڕوو

ئەنەکەسە سێ مەرجی سەرەکی بۆ دانوستاندن لەگەڵ هەسەدە دەخاتەڕوو
نوێنەری پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان، سێ مەرجی سەرەکیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا بۆ دانوستان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات رووندەکاتەوە و دەڵێت، “دەبێت مەزڵووم عەبدی خۆی وەکو نوێنەری کورد بناسێنێت و بیانووەکانی تورکیاش ببڕێت”. 
نەواف رەشید، نوێنەری پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان نایشارێتەوە “تاوەکو ئێستا وەکو دوو لایەنین و بۆچوونمان لەبارەی سووریا جیاوازە و نەمانتوانیوە رێکبکەوین و یەکڕیز بین”.
نەواف رەشید روونیکردەوە، ئەوان وەکو پارتەکانی نێو ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا، هەموو ئەو ناکۆکییانەیان وەلا ناوە کە “لایەنی بەرامبەر 11 ساڵە پێمان دەکات”، بەڵام سێ مەرجی سەرەکی دەخاتەڕوو بۆ قۆناخی ئێستای سووریا.
مەرجەکان بە وتەی نەواف رەشید ئەمانەن: “مەزڵووم عەبدی خۆی وەکو نوێنەری کورد و رۆژئاوای کوردستان بناسێنێت و بڵێت من نوێنەری کوردم و لە رۆژئاوای کوردستانم، نەک نوێنەری منبج و رەققە، هەروەها دەبێت مەزڵووم عەبدی بە تورکیا بڵێت، ئەوان پەکەکە نین، هەروەها دەبێت بە روونی پێیان بڵێت کە ئەوان دژی تورکیا نین.”
بۆ روونکردنەوەی ئەو مەرجە نوێیانە، نەواف رەشید دووپاتیکردەوە “مەترسییەکی گەورەی سەربازی لەسەر کۆبانێ و رۆژئاوای کوردستان هەیە، دەبێت بیانووەکانی تورکیا ببڕدرێن تاوەکو هێرش نەکات، دەبێت لە رۆژئاوای کوردستانەوە متمانە بۆ تورکیا دروست بکرێت”.
نەواف رەشید راشگەیاند، “ئێمە هەموو پێشێلکارییەکانی رابردوو بەرامبەرمان کراوە، وەلامان ناوە و لەبیرمان کردووە، بەڵام دەبێت ئەو مەرجە نوێیانە جێبەجێ بکرێن”. دەشڵێت “نوێنەرمان لە دیمەشقە، بەڵام بۆ دانوستاندن چاوەڕوانی یەکڕیزی و رێککەوتنی کورد دەکەین، ئەگەر هیچ رێککەوتنێک نەکرا، ناچارین بەتەنیا لەگەڵ تەحریر شام کۆببینەوە”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو