جۆینی تیلیگرام بن

‎چۆن خۆمان لەو پەتایە بپارێزین كە لەناو هاوڵاتیاندا بڵاوبووەتەوە؟

‎چۆن خۆمان لەو پەتایە بپارێزین كە لەناو هاوڵاتیاندا بڵاوبووەتەوە؟

٧ڕۆژ

دەزگای تەندرووستی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، لەئێستادا پەتایەکی بەهێز بڵاوبووەتەوە لەناو هاوڵاتیاندا، كە دەبێتە هۆی درووستبوونی نارەحەتی بۆ کەسانی توشبوو‎ لەسەرەتادا بە گیان ئیشە و سەرئێشە دەست پێدەکات، پاشان لەرز و تاو کۆکەی وشکی بەهێز و سنگ ئێشە و درووست بوونی التهابات لە سنگدا.

‎دەزگای تەندرووستی پێشمەرگە لەبارەی نیشانە و چۆنییەتی خۆپارێزی لەوپەتایەی لە ئێستادا لەناو هاوڵاتیاندا بڵاوبووەتەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

دەقی راگەیەندراوەکەیان:-

‎لەئێستادا پەتایەکی بەهێز بڵاوبووەتەوە لەناو هاوڵاتیاندا، كە دەبێتە هۆی درووستبوونی نارەحەتی بۆ کەسانی توشبوو.

نیشانەكانی ئەمانەن:-

‎لەسەرەتادا بە گیان ئیشە و سەرئێشە دەست پێ دەکات، پاشان لەرز و تاو کۆکەی وشکی بەهێز و سنگ ئێشە و درووست بونی التهابات لە سنگدا.

بۆ خۆپارێزی لێی پێویستە ئەم هەنگاوانە بنێین:-

‎دورکەوتنەوە لەکەسی توش بوو، کەسی توشبوو دور بکەوێتەوە لە منداڵ و کەسانی بەتەمەن و ئەو کەسانەشی نەخۆشی درێژ خایەن و بەرگری جەستەیان لاوازە، لەشوێنە قەرەباڵخ و گوماناوییەکاندا ماسک بکرێت و پاک و خاوێنی دەستەکانیش رەچاو بکرێ.

‎یان بەزوترین سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو