جۆینی تیلیگرام بن

ئەمریکا: لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی کۆبانێ دەکەین

ئەمریکا: لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی کۆبانێ دەکەین

٧ڕۆژ

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، سەبارەت بە کۆبانێ و ئەو گفتوگۆیانەی بۆ ئاگربەست لەنێوان سوپای سووریای دیموکرات و گرووپەکانی دیکە لەو ناوچەیەدا هەیە، ئەوە شتێکە کە لە نزیکەوە چاودێری دەکەن. هەروەها هەسەدە بە “هاوبەشێکی گرنگ” ناودەبات.

پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستان وەڵامی رۆژنامەوانانی دایەوە. لەکاتێکدا چەند خولەکێک پێش ئەوە مەزڵووم عەبدی دەستپێشخەرییەکی بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی لە چەک داماڵدراو لە کۆبانێ کرد.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، “پێموایە گرووپەکانی ناوچەکە هەمووان بەرژەوەندییان لەوەدایە، دڵنیایی بدەن کە دۆخەکە بە جۆرێک لێبکەن خەڵکی ناوچەکە بتوانن ژیانێکی باشتریان هەبێت بەراورد بەوەی لە رژێمی ئەسەدا هەیان بوو.”

لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکاش لە سووریا، پات رایدەر وتی، “ئەمە زیاتر بۆ شکستهێنانە بە داعش و وەکو ئامانجیشمان دەمێنێتەوە.”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو