جۆینی تیلیگرام بن

مەزڵوم كۆبانێ دەسپێشخەرییەک بۆ ڕەواندنەوەی ترسی توركیا دەخاتەڕوو

مەزڵوم كۆبانێ دەسپێشخەرییەک بۆ ڕەواندنەوەی ترسی توركیا دەخاتەڕوو

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ پێشكەشكردنی پێشنیارێک بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی “داماڵراو لە چەك” لە شاری کۆبانێ و دابەشكردنەوەی هێزەكان لەژێر چاودێری و بە ئامادەبونی ئەمریکا، دەشڵێت، “ئەم دەستپێشخەرییە بەئامانجی چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیایە”

مەزڵوم عەبدی، ئەمشەو لە پەیامێكدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی “X” بڵاویكردەوە، “جەخت لە پابەندبونمان بە ئاگربەستێكی گشتگیر و هەمەلایەنە لە سەرانسەری سوریا دەكەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی پێشنیارێک بە مەبەستی دامەزراندنی ناوچەیەکی داماڵراو لە چەك، لە شاری کۆبانێ و دوبارە دابەشکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان لەژێر چاودێری و بە ئامادەبونی هێزەكانی ئەمریکا”.

مەزڵوم كۆبانێ باسی لەوەشكرد، “ئەم دەستپێشخەرییە بەئامانجی چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیایە، هەروەها بە مەبەستی دەستەبەرکردنی سەقامگیریی بەردەوامە لە ناوچەکەدا”.

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە، 17.12.2024 هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا وتی: “دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کە ساڵانێکە هێرش دەکاتە سەر ناوچەی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، لەم بۆشاییانە سوودی وەرگرت و چەتەکانی ئاراستەی شاری منبج کرد. بێگومان داگیرکەری تورکیا بە هەموو هێزە ئاسمانییەکانی و ئەگەرچی راستەوخۆش نەبێت، بە شێوەیەکی شاراوە لە زەویدا بەشداری لەم هێرشی داگیرکارییەدا کرد.”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو