جۆینی تیلیگرام بن

پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش رێککەوتن

پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش رێککەوتن

٧ڕۆژ

پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆبوونەوە و لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە و هاوهەڵوێست بوون لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان. ئاماژەیان بەوەشکردووە، گفتوگۆیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی 10ـەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.

ڕاگەیەندراوی وەفدی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان

ئەمڕۆ 17ی 12ی 2024 لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام هەردوو وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی ناوچەكە و ئەو گۆرانكارییانەی كە هاتوونەتە ئاراوە و كاریگەرییان لەسەر عیراق و هەرێمی كوردستان ، خرانە بەر باس .

هەردوولا كۆك بوون لەسەر تەبایی و هاوهەڵوێستی لە پارێزگاری كردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێمی كوردستان لەم قۆناغە هەستیارەدا .

لەتەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا ، باس لە هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و هەنگاوەكانی پێویست بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە كرا، هەردوولا هاوڕابوون بەزوترین كات كار لەسەر ئامادەكردنی بەرنامەیەكی هاوبەش بۆ ئەو بنەمایانەی كە حكومڕانی كوردستانیان بۆ قۆناغی ئایندە لەسەر بەڕێوەدەچێت بكەن ، بەشێوەیەك كە پارێزگاری لە پێگە و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و ماف و بەژەوەندییەكانی هاووڵاتیان و سەرجەم پێكهاتەكانی بكات .

لەم ڕووەوە بڕیادرا لیژنەیەكی هاوبەش كار لەسەر ئامادەكردنی ڕەشنووسی ئەو بەرنامەیە بكات بۆ كۆبوونەوەی ئایندە .

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو