وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغدا 631 ملیار و 335 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان.
دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی؛
بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٤/١٢/١٧ ) لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیەوە بڕی تەنها ( ٦٣١،٣٣٥،٠٠٠،٠٠٠ ) شەش سەدو سی و یەک ملیارو سێ سەدو سی و پێنج ملیۆن دینار لە کۆی تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لەلقی هەولێری بانکی ناوەنی عێراق.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٤/١٢/١٧
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *