پزیشکێكی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار دەڵێت، سەرئێشەی دوای بەركەوتنی زەبر سەرئێشەیەکە دەگونجێت ڕاستەوخۆ دوای بەرکەوتنی زەبر بەسەرتدا بە چەند دەقەیەک هەتا وەک چەند کاتژمێرێک، چەند هەفتەیەک یا لە هەندێک نەخۆشدا دوای چەند مانگێک دەستپێبکات.
دکتۆر ڕزگار حامید پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار و دڕەکەپەتک و ماسولکە لە نووسینێكدا ئاماژە بە سەرئێشەی دوای بەركەوتنی زەبر دەكات.
دەقی نووسینەكەی بەمجۆرەیە:-
سەرئێشەی دوای بەركەوتنی زەبر سەرئێشەیەکە دەگونجێت ڕاستەوخۆ دوای بەرککەوتنی زەبر بەسەرتدا بە چەند دەقەیەک هەتا وەکو چەند کاتژمێرێک، چەند هەفتەیەک یاوەکو لە هەندێک نەخۆشدا دوای چەند مانگێک دەستپێبکات.
ئەم جۆرە سەرئێشەیە لە زۆربەی حاڵەتدا سەرئێشەیەکی زۆر زۆر توندە.
کە لێدانی لەگەڵە کەسەکە هەست بە توندبوونی سەری دەکات.
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەگونجێت یەکلای سەری بگرێتەوە، وە دەشگونجێت هەموو سەری بگرێتەوە.
کەسەکە هەستیار دەبێت بۆ ڕووناکی و دەنگ.
دەگونجێت وەکو گرژە سەرئێشە خۆی نیشانبدات، یان وەک سەرئێشەی شەقیقە دەربکەوێت.
لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر سەرئێشەکە دەگۆڕێت، هەتاوەکو بەرککەوتنەکە خراپتربێت جۆری سەرئێشەکەش تونتتر دەبێت ئەگەری درووستبوونی لە کەسەکەدا زیاتر دەکات.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *