جۆینی تیلیگرام بن

لیرەی سووری نزیکەی 50%ـی بەهاکەی لەدەستدا

لیرەی سووری نزیکەی 50%ـی بەهاکەی لەدەستدا
٧ڕۆژ
دوای بەرزبوونەوە بەردەوامەکانی لیرەی سووری، ئەمڕۆ بەراورد بە رۆژی شەممە نزیکەی 50% بەهاکەی لەدەستدا.
ئومێد هەورامی، لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بە ٧ڕۆژی وت : “یەک ملیۆن لیرەی سووری ئەمڕۆ بە 370 هەزار دینار دەفرۆشرێت”.
رۆژی شەممە ملیۆنێک لیرەی سووری لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 700 هەزار دینار فرۆشرا. دوێنێش بە 550 هەزار دینار فرۆشرا. ئومێد هەورامی دەڵێت: “ئێستا خواست لەسەر لیرە کەم بووەتەوە و هۆکاری سەرەکی دابەزینەکەش هەر ئەوەیە”.
پێشتر ٧ڕۆژ لە ڕاپۆرتێکدا مەترسیەکانی مامەڵەکردنی بەوشێوەیە لەگەڵ لیرەی سوری لە بازارەکانی دراو لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاشکراکرد و مەترسی مایەپووچبوونی ئەو مامەڵەکارانەی خستە ڕوو .
بەهای دراوەکانی دیکە ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
– 100 دۆلار بەرامبەر 150 هەزار و 500 دینارە.
– 100 دۆلار بەرامبەر 7 ملیۆن و 600 هەزار تمەنی ئێرانییە بە حەواڵە.
– 100 دۆلار بەرامبەر 3 هەزار و 410 لیرەی تورکییە.
– 100 یۆرۆ بەرامبەر 158 هەزار دینارە.
– 100 پاوەن بەرامبەر 178 هەزار و 500 دینارە.
– هەزار کرۆنی سوێدی 122 هەزار و 500 دینارە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو