جۆینی تیلیگرام بن

بۆچی لیرەی سوری لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەر ناکەوێت؟

بۆچی لیرەی سوری لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەر ناکەوێت؟

٧رۆژ: رێبوار حەمەلاو ئەحمەد

لە بازاڕی دراوی سلێمانی چی روودەدات؟

بۆچی لیرەی سوری بەر ناکەوێت و هەموان بە دوایدا عەوداڵن!

لەگەڵ کەوتنی بەشار ئەسەد سەرۆکی رژێمی سوریا، بەهای لیرەی سوری بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینوە، بەڵام لە سلێمانی بەرزبوونەوەکە ئاسایی نیە و پێچەوانەی هەموو بازاڕەکانی دراو خواستێکی نائاسایی لەسەر ئەو دراوە هەیە.

بازاڕی دراوی سلێمانی جمەی دێت لەو کەسانەی کە دەیانەوێت لیرەی سورییان دەست بکەوێت، بە جۆرێک خواست لە سەری زیادبووە، ١ملیۆن لیرەی سوری بۆ ٦٠٠ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

واتە رێژەی بەرزبوونەوەی بەهاکەی، سەدا پینج سەدی تێپەڕاندووە لە کاتێکدا لە بازاڕەکانی دیمەشق تەنیا سەدا ٢٠ بۆ سەدا ٣٠ بەرزبووەتەوە.

تا ئێستا دیار نیە بۆچی ئەو خواستە نا ئاساییە لەسەر کڕینی دراوی سوری لە شاری سلێمانی دروستبووە.

پێشتر رووداوی هاوشێوە لەگەڵ تمەنی ئێرانی روویداوە بەڵام بەهۆیەوە ژمارەیەک بەرچاو بازرگانی تووشی مایەپووچ بوون کردووە.

بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی ٧رۆژ، زۆرینەی ئەوانەی خواستی کڕینی لیرەی سورییان هەیە هاووڵاتی ئاسایین و لە ناو بازاڕی دراوی شارەکە کار ناکەن بەڵکو ئەو داهاتەی هەیانە دەیکەن بە لیرە و مامەڵەی پێوە دەکەن.

شارەزایانی بازاڕی دراو پێیان وایە، ئەوەی ئێستا لە سلێمانی روودەدات بەهۆی نەگەیشتنی دراوی سورییە بە بازاڕەکان لەگەڵ ئاسایی بوونی دۆخی سوریا و کرانەوەی سنوورەکان بەهای ئەو دراوە دادەڕمێت.

ئەوەتا سەرۆک وەزیرانی نوێی سوریا لە نوێترین دیمانەیدا دانی بەوەدا ناوە کە حکوومەتەکەیان مایە پووچ بووە و هیچ دراوێکی بیانی لە بانکی ناوەندی وڵاتەکەیان نەماوە کە بوونی دراوی بیانی مەرجی بەهێزبوونی دراوی هەر وڵاتێکە.

لەلایەکی دیکەوە داهاتووی سوریا دیار نیە بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت، گرووپە چەکدارەکان دەتوانن ئیدارەی سوریای نوێ بدەن یان دەکەونە ناو شەڕی ناوخۆوە، بۆیە ئابووری ئەو وڵاتە بە ئاسانی نایەتەوە باری ئاسایی خۆی.

هەر بۆیە ئەوەی ئێستا لە بازاڕی دراوی سلێمانی روودەدات نا ئاساییە و لە هەر کاتێکدا دەکرێت کارەساتی گەورە رووبەڕووی ئەو کەسانە بکاتەوە کە هیوایان لەسەر دراوە سورییەکە هەڵچنیوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو