وەزارەتی دارایی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران، لە ئەمڕۆوە دەست بە رێکارەکانی ناردنی موچەی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ته‌یف سامی محمد وه‌زیری دارایی پێشوازیكرد له شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی، ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌ن، ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌ن، فارس عیسا، به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم، عه‌بدولحه‌كیم خوسره‌و سه‌رۆكی به‌شی به‌دواداچون و هه‌ماهه‌نگی و ڕێباز عه‌باس مه‌حمود ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی دارایی، كۆفان ته‌حسین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێریاری، ئه‌بوبه‌كر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بودجه و مریه‌م عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشینی، عه‌بدوڵا ره‌مه‌زان كه به شاره‌زای دارایی ناسراوه، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێكه‌وتن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خاڵ كران، یه‌كێك له خاڵه‌كانیش ناردنی شاندێكی ته‌كنیكی له به‌شی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم به ئامانجی هاوكاریكردنیان له هه‌مواركردنه‌وه‌ی باڵانسی تاقیكاری مانگانه‌ی په‌یوه‌ست به موچه و خه‌رجكردنی خانه‌نشینی به‌پێی فه‌رمانی به‌شی ژمێریاری ژماره (10) 2421) له رۆژی 30ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2024.
یه‌كێكی دیكه له خاڵه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه، به پشتبه‌ستن به ڕێنماییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ هه‌نگاوی پێویستی ناوه بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ مانگی (تشرینی دوه‌م/11) و له ئه‌مڕۆوه ده‌ستپێده‌كات، باقی چاره‌سه‌ره‌كان و چاودێریه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی وه‌زاری ته‌واو ده‌كرێن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، بڕیاردراوه به ئه‌نجامدانی گواستنه‌وه‌ی پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنی كورتهێنانی دارایی په‌یوه‌ست به شایسته‌ی خانه‌نشینه‌كان كه بڕی 430 ملیار دیناره، به پشتبه‌ستن به بڕگه‌كانی ماده‌كانی (5/یه‌كه‌م) و (77/یه‌كه‌م) له یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی ژماره (13) بۆ ساڵانی (2023، 2024، و 2025) و به پشتبه‌ستن به ڕێنماییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، ئەو تێبینیانەی کە دەمێننەوە لە ماوەی (10) ڕۆژدا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی وەزاری تەکنیکی، لە ئەمڕۆوە 15ی (کانونی یه‌كه‌م/1) دەستپێدەکات، قسەیان لەسەر دەکرێت، ئەمە لەپاڵ پێداچونەوە بە کارەکانی ئەو لیژنەیەی کە بەپێی فەرمانی دیوانیی ژمارە 24660 پێکهێنراوە، کە پێویستی بە ئامادەبونی نوێنەرانی هەرێم هەیە لە لیژنەی ئاماژەپێكراو.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، هەرێم پابەندە بە پێدانی شایستەیی موچەی مانگی (تشرینی یەکەم/10) کە لەلایەن بەشی ژمێركارییەوە پارەی بۆ دابین دەکرێت، هەروەها بەردەوامی گفتوگۆ و بەدواداچوون لەگەڵ لیژنەی فەرمانی دیوانیی ژمارە 24660، بۆ دیراسەکردنی ئەو پرسە، بەوجۆرەی كە خانەنشینانی هەرێم بەپێی یاسای خانەنشینیی فەرمانبەرانی دەوڵەتی ساڵی 2019 بگرێتەوە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *