جۆینی تیلیگرام بن

مه‌زڵوم عەبدی په‌یامێكی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌باره‌ی سوریاوه‌ بڵاوكرده‌وه‌

مه‌زڵوم عەبدی په‌یامێكی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌باره‌ی سوریاوه‌ بڵاوكرده‌وه‌

مه‌زڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ڕایگه‌یاند، پێشوازی لە راگەیەندراوی كۆتایی لوتكەی عەقەبە دەكەن لەبارەی دۆخی سوریا، هەروەها ده‌ڵێت، “وەستانی پڕۆسە سەربازییەكان هەنگاوێكی سەرەكییە بۆ بنیاتنانی سوریای نوێ”.

مه‌زڵوم عەبدی له‌ په‌یامێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی “X” بڵاویكرده‌وه‌، “پێشوازی لە بەیاننامەی کۆتایی لوتکەی عەقەبەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عه‌ره‌بی سەبارەت بە سوریا دەکەین، هەروەها دەستخۆشی لە ڕۆڵی کاریگەری عەرەبی دەکەین لە كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕ له‌ سوریا”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، “جەخت لەسەر پێویستی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەکەینەوە، بەگوێرەی ئەوەی لە بەیاننامەی کۆتاییدا هاتوە، لەسەر هەمو خاکی سوریا، وەک هەنگاوێکی جەوهەری بۆ خۆشکردنی ڕێگایەک بەرەو گفتوگۆیەکی بنیاتنەر کە ببێتە هۆی بنیاتنانی سوریایەکی نوێ”.

فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌ باسی له‌وه‌كردوه‌، “سەقامگیرکردنی سوریا بە بەشداریکردنی هەمو لایەنەکان و دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاکەکەی دەستپێدەکات، ئەوەش ڕێگە خۆشدەکات بەرەو ئاشتییەکی بەردەوام”.

ژماریەك لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتە عەرەبیەكان دوای كۆبونەوەیان لە ئوردن ڕایانگەیاند، پاڵپشتی لە پرۆسەیەکی ڕاگوزەرانی سیاسی ئاشتیانە دەكەن لە سوریا کە هەمو هێزەکان تێیدا بەشداربن، هەروەها “سەركۆنەی هێرشەكانی ئیسرائیلیان بۆ خاكی سوریا كرد و بە داگیرکاریی و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان هەژماریان کرد، داوای کشانەوەی سوپای ئەو وڵاتەیان كرد”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پاڵپشتی لە پڕۆسەی ئینتقالی سیاسی لە سوریا دەكەن و کە تیایدا هەمو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی سوریا بە ژنان و گەنجان و کۆمەڵگەی مەدەنیەوە نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانەیان هەبێت و لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمکاری عەرەبیەوە پشتیوانی لێبكرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو