کارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی و گەرمیان بە فەرمی لە ئەمڕۆوە بایکۆتی کاریان راگەیاند، ”تا پێدانی مووچەکانیان و یەکلایی بوونەوەی مووچەکانی داهاتوویان”، بەردەوامن.
ئەمڕۆ یەکشەممە لەبەردەم دەرگا داخراوەکەی سەنتەری راوێژکاریی عەلی کەمال لە سلێمانی دوو نەخۆش دەڵین دەبوایە بەپێی نۆرەیان پزیشک ببینن، بەڵام کەسی لێ نەبووە و پێیان وتوون بایکۆتە.
نەخۆشێک دەڵێت، ناچارین بچینە نەخۆشخانەی تایبەت یاخود بە نەخۆشییەکەمانەوە بگەڕێینەوە ماڵەوە.
لە گەرمیانیش بە هەمان شێوە، هەرچەندە زیاتر لە 10 رۆژە پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی گەرمیان بایکۆتی کاریان کردووە، لەبەردەم نەخۆشخانەی گشتیی کەلار کە داخراوە، وتی: لە 5 نەخۆشخانە، 13 مەڵەبند و 63 بنکەی تەندروستی لە گەرمیان بایکۆتی دەوامیان کردووە.
وتیشی، تەنیا بۆ رووداوە گەرمەکان و فریاکەوتنەکان نەخۆش دەبیندرێت و کەرتی تەندروستی لە گەرمیان نزیکە لە پەککەوتن.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *