جۆینی تیلیگرام بن

دوای 11 ساڵ؛ قوباد تاڵەبانی بەڵێنی تەواوكردنی ڕێگەی كەلار – دەربەندیخان دەدات

دوای 11 ساڵ؛ قوباد تاڵەبانی بەڵێنی تەواوكردنی ڕێگەی كەلار – دەربەندیخان دەدات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبونەوەی لەگەڵ  بەرپرسانی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند، سەرەتای ساڵی داهاتو دوو سایدی کەلار – دەربەندیخان تەواو دەبێت و بەتەواوەتی دەکرێتەوە بەڕوی شۆفێران، دەشڵێت، “لەپێناو باشتر خزمەتکردنی دانیشتوانی دەربەندیخان گۆڕانکاری پێویست لە پۆستە ئیدارییەکانی قەزاکەدا دەکرێت”.

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای دەربەندیخانی کرد و لەگەڵ قایمقام و بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی قەزاکە کۆبوەوە و باس لە دۆخی خزمەتگوزارییەکانی قەزاكە و گرفت و کەموکوڕییەکان کرا.

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، لەگەڵ تیمی حکومەت و بەرپرسانی قەزای دەربەندیخان بەردەوام لەسەر هێڵ دەبێت و هەمو هەوڵێک دەدەن تا کەموکوڕییەکان چارەسەر بکەن، باشتر خزمەتی دەڤەرەکە و هاوڵاتییان بکرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەتای ساڵی داهاتو دو سایدی کەلار – دەربەندیخان تەواو دەبێت و بەتەواوەتی دەکرێتەوە بەڕوی شۆفێران کە ئەوەش یەکێکە لەداواکارییە گرنگەکانی دەڤەرەکەیە، هەروەها بەمنزیکانە کار لە پڕۆژەی تۆڕی ئاوی دەربەندیخان دەکرێت بۆ ئەوەی ئەو گرفتەش کە یەکێکە لە داواکارییەکانی هاوڵاتییان، چارەسەر بکرێت.

قوباد تاڵەبانی داوای لە بەرپرسانی قەزاکە کرد هەمو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر بۆ کارئاسانیکردن و راپەڕاندنی کاروباری هاوڵاتییان و وتی، “لەپێناو باشتر خزمەتکردنی دانیشتوانی دەربەندیخان گۆڕانکاری پێویست لە پۆستە ئیدارییەکانی قەزاکەدا دەکرێت”.

ئەوەشی خستەڕو، “پێویستە گرنگی زیاتر بە گەشتوگوزار بدرێت و هانی وەبەرهێنەران بدرێت لەو بوارەدا وەبەرهێنان بکەن تا ئەو کەرتەش وەک پێویست گەشە بکات و دەرفەت و هەلی کار بۆ دانیشتوانی سنورەکە دابین بکات”.

دواتر قایمقام و بەرپرسانی ئیداری قەزاکە راپۆرتێکیان لەبارەی ئەو پڕۆژانە خستەڕو کە لە پێشینەی داواکارییەکانی هاوڵاتییانی دەڤەرەکەن و لای خۆییەوە جێگری سەرۆک وەزیران جەختی لەوەکردەوە کە خۆی بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانە دەکات تاوەکو زۆرترین خزمەت بە ناوچەکە بکرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو