جۆینی تیلیگرام بن

مانگی ڕابردوو نزیکەی حەوت هەزار جیابوونەوەی هاوسەران تۆماركراوە

مانگی ڕابردوو نزیکەی حەوت هەزار جیابوونەوەی هاوسەران تۆماركراوە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاویکردەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ٣٤ هه‌زار و ٩٥١ گرێبەستی هاوسەرگیری لە عێراق تۆمار کراوە، دەشڵێن، لە هەمان مانگدا شەش هەزار و ٦٩٦ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆماركراوە.

به‌پێى ئامارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ٣٤ هه‌زار و ٩٥١ گرێبەستی هاوسەرگیری لە عێراق تۆماركراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی جیابوونەوەی هاوسەران لە هەمان مانگدا گەشتووەتە شەش هەزار و ٦٩٦ حاڵەت.

دەشڵین، لە مانگی ئەیلوولی ئه‌مساڵدا لە عێراق پێنج هەزار و ٤٦٢ حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە هەزار و ٥٠٨ حاڵەتی جیابوونەوە بە بڕیاری دادوەری بووە، ٦٩٨ جیابوونەوەش لەدەرەوەی دادگەکان بووە.

باس لەوەشكراوە، زۆرینەی جیابوونەوەکان لە سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ بووە و ئاماره‌كانیش ته‌نها هى عێراق بووه‌ و هه‌رێمى كوردستانى تێدا نییه‌.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو