پزیشكێکی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەرس و جگەر دەڵێت، توشبوون بە شێرپەنجەی غودەی دەرەقی چەند نیشانەیەكی هەیە لەوانەش درووستبوونی تۆپەڵ و ئاوساوییەك لەسەر مل یان ئاوسانی ڕژێنەكانی مل و درووستبونی ئاستەنگ لەكاتی قوتدان.
دكتۆر دارا ئەحمەد محەمەد پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەرس و جگەر و پەنكریاس لە نووسینێكدا ئاماژە بە چەند نیشانەیەك دەكات كە دەریدەخەن كەسێك توشی شێرپەنجەی غودەی دەرەقی بووە و دەقی نووسینەكەی بەمجۆرەیە:
چەند نیشانەیەكی توشبوون بە شێرپەنجەی غودەی دەرەقی:-
یەكەم- درووستبوونی تۆپەڵ و ئاوساوییەك لەسەر مل
دووەم- ئاوسانی ڕژێنەكانی مل
سێیەم- درووستبونی ئاستەنگ لەكاتی قوتدان
چوارەم-كۆكە و درووستبوونی جیاواز لە دەنگدا
پێنجەم-قوسبوونی هەناسەدان
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *