٧ڕۆژ
ئیداره‌ی تۆماری مه‌ده‌نی له دیمه‌شق ڕایگه‌یاند، ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوریا له نزیكه‌ی 700 هه‌زار هاوڵاتی عێراق و ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه كه له ماوه‌ی شۆڕشی سوریا ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوریایان به‌ده‌ستهێناوه.
ئیداره‌ی تۆماری مه‌ده‌نی له دیمه‌شق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، “ئه‌م كه‌سانه له ڕێگه‌ی ڕێوشوێنی تایبه‌ته‌وه ڕه‌گه‌زنامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه، له دوای ده‌ستپێكردنی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له سوریا دژی ڕژێمی له‌كارلادراوی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌م بڕیاره‌ش له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه ده‌چێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، وه‌ك ئه‌م نه‌ته‌وه‌یانه له‌مكاته‌دا ره‌گه‌زنامه‌یان وه‌رگرتوه به پوچه‌ڵ داده‌نرێت”.
چاودێران پێیان وایه پێدانی ڕه‌گه‌زنامه به هاوڵاتیانی وڵاتانی وه‌ك ئێران و عێراق به‌شێك بوه له هه‌وڵه‌كانی به‌هێزكردنی پشتیوانی سیاسی و سه‌ربازی بۆ حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له سه‌رده‌می شۆڕشدا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا له ته‌له‌فزیۆنی سوریا ڕوخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیان ڕاگه‌یاند و له په‌یامێكدا ڕایانگه‌یاند، “دیمه‌شق ئازاد كراوه و ڕژێمی ئه‌سه‌د كه‌وتوه”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *