٧ڕۆژ
سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی له بانكی ناوه‌ندی، تۆمارێكی ده‌نگی عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، “ئه‌و تۆماره ده‌نگیه‌ی باسی به‌قاچاخبردنی 250 ملیۆن دۆلاری رۆژانه ده‌كات، ساخته‌یه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراقی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی بانكی ناوه‌ندیه‌وه بڵاویكرده‌وه، “هیچ ڕاستییه‌ك نییه بۆ ئه‌و تۆماره ده‌نگیه نیه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی كه تێیدا باسی له به قاچاخبردنی 250 ملیۆن دۆلاری ڕۆژانه له ڕێگه‌ی حه‌واڵه و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناره‌وه كردوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “بانكی ناوه‌ندی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه له دانانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی و فرۆشتنی كاش دۆلار و دراوه‌كانی دیكه له‌سه‌ر ڕێگایه‌كی شه‌فاف كه له‌گه‌ڵ ستاندارد و پراكتیكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگونجێت و ستایشی به‌رفراوانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتوه”.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، “ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر سه‌قامگیری له نرخی ئاڵوگۆڕدا به‌ده‌ستده‌هێنن، هه‌روه‌ها داپۆشینی هاورده‌كردن به نرخی فه‌رمی ئه‌و هه‌نگاوه به‌ده‌ست ده‌هێنێت كه ئێمه شاهیدی ده‌بین له‌ڕوی سه‌قامگیری گشتی له نرخه‌كان و كه‌مبونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسانه‌وه”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *