٧ڕۆژ
نەخۆشی بەهجەت دادەنرێت بە یەکێک لە نەخۆشییە ڕۆماتیزمییە درێژخایەنەکان، کە لە خێزانی نەخۆشیی هەوکردنی بۆڕی و لوولەکانی خوێنە، بەهۆی ناڕێکوپێکیی لە کارکردنی سیستمی بەرگریمان پەیدا دەبێت. ژن و پیاو وەک یەک تووشدەبن و لە منداڵ و پیردا دەگمەنە، لهم بابهتهدا دكتۆر هێمن پزیشکی نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتێزم باس له هۆكار و چۆنیهتی دهستنیشانكردن و چارهسهری نهخۆشی بههجهت دهكات.
بۆچی پێی دەوترێت بەهجەت؟
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1937 پزیشکێکی تورک بە ناوی خۆڵوسی بەهجەت نەخۆشییەکەی دیاریکرد.
-لە کام وڵات زۆر بەربڵاوە؟
نەخۆشی بەهجەت لە هەموو جیهان ڕوودەدات، بەڵام زیاتر لەو وڵاتانە زۆرە کە دەکەونە سەر ڕێگای کۆنی ئاوریشم – trade trail of Marco Polo, کە لە ژاپۆنەوە درێژ دەبێتەوە، بۆ تورکیا و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست، لە ناویاندا کوردستان.
-نیشانەکانی چین؟
نەخۆشەکە دەناڵێنێ بەدەست زۆر دووبارە بوونەوەی برینی ناو دەم و ئەندامی زاووزێ، لەگەڵ هەوکردنی چاو، بوونی پەڵە لەسەر پێست، هەندێکجار هەوکردن و ئازاری جومگە، خەستبوونەوەی خوێن لە بۆڕیەکانی خوێن، گیرانی بۆڕیەکانی خوێن. نیشانەکان لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشێکی دیکە جیاوازن.
-دیاریکردنی نەخۆشییەکە
دیاریکردنی نەخۆشییەکە بە شێوەیەکی گشتی پشت بە تاقیکردنەوەی کلینیکی پزیشکی دەبەستێت کە لەلایەن پزیشکانی پسپۆری جومگە و ڕۆماتێزم دەکرێت، بەهاوکاری پزیشکی پسپۆڕی چاو.
-چارەسەری چییە؟
زۆربەی نەخۆشەکان پێویستیان بە چارەسەری درێژخایەن وەکو چارەسەری دژە بەرگری، کیمیایی یاخود بایەلۆژی هەیە بە پێی سووکی و توندیی نەخۆشیەکە، هەروەها پێویستی بە بەدواداچوونی بەردەوام هەیە، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی لەدەستدانی بینین و گیرانی بۆڕییەکانی خوێن چەندین ماکی تر.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *