مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی له سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نن، رۆژی شه‌ممه كاتژمێر 10:00ی به‌یانی خۆپیشاندان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و جارێكی دیكه ده‌چنه‌وه به‌غداو هه‌وڵه‌كانیان بۆ ته‌وتین ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی له سلێمانی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند، “به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێنه‌كردنی ته‌وتین ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، پله به‌رزكردنه‌وه‌ش مافێكی سروشتی فه‌رمانبه‌رانه و به‌رپرسانی هه‌رێم ئه‌و مافه‌شیان ڕاگرتوه، ئه‌ویش ده‌چێته خانه‌ی دزییه‌وه”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن، “موچه مافه و ناكرێت حوكمڕانان مافه‌كان زه‌وت بكه‌ن و به‌رپرسه سه‌پێنراوه‌كان كه ئه‌لف و بێی ماف نازانن چاو له كارمه‌نده‌كان سوربكه‌نه‌وه، مانگه‌كانی 10 و 11ی ئه‌مساڵ به‌ته‌واوی ده‌وامكراوه و مافه‌كان نه‌دراوه، هه‌ركاتێك مافه‌كانتان گه‌ڕانده‌وه بۆتان هه‌یه داوای ده‌وام بكه‌ن”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، رۆژی شه‌ممه ( 7ی 12ی 2024) خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن و هیوادارن ئه‌وانه‌ی خۆیان به ناڕازیی ده‌زانن به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه بكه‌ن، دواتریش ده‌چێته‌وه به‌غدا بۆ ئه‌و دروستكردنی فشار بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ته‌وتین.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێشتا موچه‌ی مانگی 10 و 11ی ئه‌مساڵ دابه‌شنه‌كردوه، سه‌ره‌ڕای ڕه‌وانه‌كردنی 761 ملیار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی موچه دیارنییه.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *