زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی یه‌كێتی له سلێمانی ڕایگه‌یاند، فه‌رمانبه‌رانی مافی خۆیانه 30 رۆژ جارێك موچه وه‌ربگرن به‌ڵام له ئێستادا 60 رۆژه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه بۆیه مافی خۆیان خۆپیشاندان بكه‌ن.
زیاد جەبار له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، له‌باره‌ی دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ڕایگه‌یاند، “به‌داخه‌وه ماوه‌ی دو مانگه موچه‌ی موچه‌خۆران دواكه‌وتوه، هه‌موان ئاگادار كه له‌ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردودا یه‌كێتی هه‌مو هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌بو كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بگه‌ینه رێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌مێنێت له پێناو زامنكردنی موچه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ره‌نگه جیاوازیه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌بوه كه نابێت موچه وه‌كو كارتێكی سیاسی به‌كاربهێنرێت و جیابكرێته‌وه و بتوانێت موچه‌ی خه‌ڵك زامنبكرێت.
له‌باره‌ی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، زیاد جەبار وتی، “فه‌رمانبه‌رانی مافی خۆیانه 30 رۆژ جارێك موچه وه‌ربگرن به‌ڵام له ئێستادا 60 رۆژه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه بۆیه مافی خۆیان خۆپیشاندان بكه‌ن”.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێشتا موچه‌ی مانگی 10 و 11ی ئه‌مساڵ دابه‌شنه‌كردوه، سه‌ره‌ڕای ڕه‌وانه‌كردنی 761 ملیار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی موچه دیارنییه.
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی له سلێمانی ئه‌مڕۆ ڕایانگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه كاتژمێر 10:00ی به‌یانی خۆپیشاندان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و جارێكی دیكه ده‌چنه‌وه به‌غداو هه‌وڵه‌كانیان بۆ ته‌وتین ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *