سوپای سووریا رایدەگەیێنێت، لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا، “لەگەڵ چڕبوونەوەی رووبەڕووبوونەوەکانی سەربازەکانمان و گرووپە تیرۆریستییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی شەهیدان لە نێو ریزەکانی هێزەکانماندا، ئەم گرووپانە توانیان بچنە نێو شاری حەما.”
سوپای سووریا دەشڵێت، گرووپە چەکدارەکان “زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.”
هاوکات، باس لەوە دەکات، “بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سڤیلی شاری حەما و تێوەگلانیان لە شەڕی نێو شارەکان، ئەو یەکە سەربازییانەی لەوێ جێگیر بوون، گواسترانەوە بۆ دەرەوەی شار.”
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *