جۆینی تیلیگرام بن

لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی توندی بڵاوكردەوە

لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی توندی بڵاوكردەوە

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل لە پەیامێكدا لە بارەی موچەوە بۆ دەسەڵاتداران، ڕایگەیاند، 10 ساڵ زیاترە موچە وەک چەک دژی میللەتەکەی خۆتان بەکاردەهێنن و لەسەر حسابی موچەخۆران “گەندەڵی و تاڵانی دەکەن”، هەروها دەشڵێت، “گوێبیستی ئەوە بوم گوایە سەیارە بێسەرەتاکان دەستیان بەسەردادەگیرێت ئەمە لەکاتێکدایە لە هەڵبژاردنی رابردو بەڵێنی چارەسەرکردنی كێشەكەیانی دابو”.

لاهور شێخ جەنگی، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، ڕایگەیاند، “ئەرێ ئێوە هەر بەزۆر حەز دەکەن خەڵک بێتە سەرجادە و چەکتان لێهەڵگرێت، نازانم دەبێت ئەم خەڵکی کوردستان چی لە ئێوە کردبێت کە بەم شێوەیە یاری بە عەقڵ و گاڵتە بە کەرامەتی دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشكردوە، “ئەگەر باسی  کێشەی موچە و موچەخۆر بکەین ئەوە نازانین لەکوێوە دەست پێبکەین، چونکە ناکرێت گوایە لەبەر کورتهێنانی داهاتی ناوخۆ سێ مانگە ناتوانن موچە بدەن، ئەمە لە کاتێکدایە تەنها داهاتی مەرزەکان (خەتی تایبەتی سەرۆک) و بازگەکانی زۆنی سەوز زیاترە لە 150 ملیۆن دۆلاری مانگانە واتا نزیکەی دو تریلیۆن و  سێ سەد میلیۆن دینار، زۆنی زەردیش دڵنیام سێ هێندەی زۆنی سەوزە، ئەمە جگە لە داهاتی ئەو نەوتەی”.

لاهور شێخ جەنگی باسی لەوەشكردوە، “هەردولا نەوت بە قاچاغ دەیفرۆشن کەچی دەڵین داهاتی ناوخۆ بەشی موچە ناکات، ئەمە هەم سەیرە هەم شورەیی، 10ساڵ زیاترە موچە وەک چەک دژی میللەتەکەی خۆتان بەکاردەهێنن و لەسەر حسابی موچەخۆران گەندەڵی و تاڵانی دەکەن”.

ئەوەشی خستەڕو، “ئەمڕۆ گوێبیستی ئەوە بوم گوایە سەیارە بێسەرەتاکان دەستیان بەسەردادەگیرێت لە لایەن لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانییەوە، ئەمە لەکاتێکدایە لە هەڵبژاردنی ڕابردوی پەرلەمانی کوردستان، ئیدارەی گشتی داوای لێکردن کە ئەگەر ئاڵاو ڕەسمی سەرۆکی یەکێتی لەسەیارەکانیان بدەن بۆ بانگەشە، ئەوا ئەوکات سەیارە بێمۆڵەتەکان کێشەیان نابێت لە داهاتودا، ئەوانیش بەقسەیان کردن و سەیارەکانیان سەوز پۆش کرد، ئەنجامەکەی چی بو”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، “لە دو مانگی ڕابردودا خودی سەرۆکی یەکێتی مۆڵەتی پێنج هەزار سەیارەی خوار مۆدێلی ڕێگەپێدراوی داوە بە دو بازرگانی ئۆتۆمبێل بۆ داخڵکردنیان لە مەرزی پەروێزخانەوە، پێشەکیش پارەی خۆی بە نەقدی لەو دو بازرگانە وەرگرتوە کەچی ئێستا هەرخۆی بڕیاری داوە هەرکەسێک ئەو سەیارانەی کڕیبێت و لەسەرجادە بێت دەبێت دەستگیر بکرێت، جا بۆیە هەست دەکەم بەزۆر دەتانەوێت خەڵک بێننە سەرجادە بەڵام ئەمجارەیان بەچەکەوە”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو