٧ڕۆژ
♦️♦️ دەقی راگەیەندراوی نوسینگەی سودانی:
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجام دەدات.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدا و تیشکی خستە سەر دوایین پێشهاتە ئەمنی و مەیدانییەکان لە سوریا و ناوچەکە.
بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە بەڕێز ئەردۆغانی ڕاگەیاند، عێراق بێدەنگ نابێت لەبەرامبەر ئەو کاردانەوە مەترسیدارانەی کە لە سوریا ڕوودەدەن، بەتایبەتی پرۆسەکانی پاکتاوکردنی نەژادی پێکهاتە و مەزهەبەکان لەوێ، و جەختی کردەوە لەوەی کە عێراق پێشتر زیانی پێگەیشتووە لە تیرۆر و دەرئەنجامەکانی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی سوریا لە لایەن ڕێکخراوە توندڕەوەکانەوە، و چیتر ڕێگە نادات ئەمە دووبارە ببێتەوە، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر گرنگی ڕێزگرتن لە یەکڕیزی و سەروەری سوریا، و عێراق هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی و ئاسایشی سوریا.
بەڕێزیان جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتانی ئیسلامی پێویستیان بە دابەشبوونی ناوخۆیی نییە، و ئەوەی ئەمڕۆ لە سوریا ڕوودەدات لە بەرژەوەندی قەوارەی زایۆندایە، و بە ئەنقەست پێگەکانی سوپای سوریای بۆردومان کردووە، بەشێوەیەک کە ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ گروپە تیرۆریستییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەی زیاتر لە سوریا، سەرەڕای ئەوەی ئەو ڕێکخراوانە هیچ هەڵوێستێکی پشتیوانیان بۆ گەلی فەڵەستینمان نەبووە و هیچ سەرکۆنەیەکی ڕوونیان نەبووە بۆ هێرشەکانی سەر غەززە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بەڕێزیان جەختی کردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوولا، هەروەها پێویستی پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری سوریا، چوونکە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *