سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، گه‌شتیارێكی چینی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركوكه‌وه گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ی لێیه‌وه هاتوه، دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت پاسپۆرته‌كه‌ی ڤیزه‌ی ئیسرائیلی له‌سه‌ره.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاگادار له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركوك، “ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك به نوێنه‌رایه‌تی عه‌مید سه‌عد شه‌لال ته‌میمی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پاسپۆرتی فڕۆكه‌خانه‌كه له‌كاتی پشكنینی پاسپۆرتی یه‌كێك له‌و گه‌شتیارانه‌ی گه‌یشتوه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك، ده‌ركه‌وت هاوڵاتییه‌كی چینیه و ڤیزه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ی هه‌یه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت بڕیاریدا ڕێگه نه‌دات ئه‌و گه‌شتیاره چینییه بچێته ژوره‌وه و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ی لێیه‌وه هاتوه، چونكه خاوه‌نی ڤیزه‌ی ئیسرائیله كه به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا قه‌ده‌غه‌یه”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *