٧رۆژ
شەڕ و پێکدادان لە سوریا بەردەوامە و بەیانی ئەمڕۆ پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە حەڵەب روویدا.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا سوپای رژێمی ئەسەد لەناو حەڵەب نەماوە و کشاوەتەوە دەرەوەی شارەکە.
هاوکات ناوبەناو فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و سوریا بۆردوومانی گرووپە چەکدارەکان دەکەن.
جیا لەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەشێک لە گەڕەکەکانی حەڵەب ماوەتەوە.
بە گوێرەی میدیا خۆجێێەکانی رۆژئاوای کوردستان پێکدادنی لابەلا لەگەڵ گرووپە چەکدارییەکانی بەرەی نوسرە و تەحریری شارم دروستبووە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *