جۆینی تیلیگرام بن

پارتی و یەکێتی چۆن هەوڵی کۆ کردنەوەی دەنگی حیزبە بچوکەکان دەدەن؟

پارتی و یەکێتی چۆن هەوڵی کۆ کردنەوەی دەنگی حیزبە بچوکەکان دەدەن؟

٧ڕۆژ – ڕێبوار حەمەلاو ئەحمەد

پارتی و یەکێتیی چۆن حکومەتی نوێ پێکدەهێنن؟

بۆچی هەریەکەیان بە جیا سەردانی لایەنە سیاسیەکان دەکەن ؟

لەگەڵ راگەیاندنی وادەی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان پارتی و یەکێتی جموجوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی حکوومەت دەست پێ کردووە و لە هەوڵی ئەوەدان زۆرترین لایەن لە دەوری خۆیان کۆ بکەنەوە.

سەردانەکانی هەردوو هێزەکە لەگەڵ ئەو لایەنانە دەستی پێ کرد کە نزیکایەتی یان ژێر بە ژێر رێککەوتنیان لەگەڵیان هەیە.

بۆ نمونە پارتی پێش یەکێتی سەردانی نەوەی نوێی کرد، هەرچەندە بەردەوام ئەم حیزبە رەتی کردۆتەوە لەگەڵ پارتی و یەکێتی کۆ بێتەوە بەڵام هەمیشە پەیوەندی و هەنگاوەکانی جێگەی گومان بوون بە دیاریکراوی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.

بۆیە بۆ خەڵک و لایەنە سیاسییەکانیش چاوەڕوان نەکراو نیە کە سەرەتا لەگەڵ پارتی لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێم کۆ بێتەوە.

بە بڕوای شارەزایان هەردوو حیزبەکە لەم قۆناغەدا لە هەوڵی ئەوەدان بە کۆکردنەوەی لایەنە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە دەوری خۆیان فشار لەسەر یەکتر دروست بکەن تا زۆرترین پشک بپچڕێنن.

بە دیاریکراوی.. یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خواستی ئەوەی هەیە لە سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم لانی کەم دوانیان کۆنتڕۆل بکات.

رۆژنامەی (العرب) لەو بارەیەوە راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باسی لەوە کردووە گفتوگۆکانی پێكهێنانی کابینەی ئەمجارەی حكومەتی هەرێم لە كەشێكی سەختی سازان لەسەر پۆستەكان بەڕێوەدەچێت، بەهۆی هەڵوێستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە هێزی سیاسی دووەمەو، ئەگەر هەیە ئاستی داواكانی بەجۆرێك بەرزبكاتەوە كە هاوتای ئەنجامەكانی هەڵبژاردن نەبێت.

بەپێی یاسا کارپێکراوەکان
كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم پێویستی بە (30) رۆژە بۆ پێشكەشكردنی كابینەكەی بە پەرلەمان، ئەویش پێویستی بە دەنگی پەنجا زائید یەكە.

ئەگەر شكستی هێنا ئەوا حزبی براوە کە پارتی دیموکراتە كاندیدێكی تر پێشكەش دەكات، ئەگەر ئەویش شكستی هێنا، مافی حزبی دووەمە كە یەكێتی نیشتمانی كوردستانە حكومەتی نوێ پێكبهێنێت.

بە گوێرەی بانگەشەکانی هەڵبژاردن سەركردەكانی یەكێتی كێشەیان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەیە نەك لەگەڵ چۆنیەتی پێكهێنانی حكومەت یان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئەوان كێشەیان لەگەڵ دووبارەبونەوەی هەمان كەس نیە لە پۆستی سەرۆك وەزیران، بەڵكو بە دیاركراوی دژی دانانەوەی خودی مەسرور بارزانین.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بە دیاری کراوی چەندجارێک لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا دژایەتی خۆی بۆ هەڵبژاردنەوەی مەسرور بارزانی بە سەرۆکی حکوومەت نەشاردۆتەوە.

بۆیە وەک رۆژنامەکە نووسیویەتی پێشبینی دەکرێت یەكێتی دەستی دەستی  بە پرسی پێكهێنانی حكومەت بکەن تا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەوەش بە ئومێدی بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر بۆ سەپاندنی مەرجەكانیان لە هەرێمی کوردستان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو