جۆینی تیلیگرام بن

فتقی ناوك چییە و زیاتر چ كەسانێک توشی دەبن؟

فتقی ناوك چییە و زیاتر چ كەسانێک توشی دەبن؟

پسپۆڕێکی نەشتەرگەری منداڵان دەڵێت، فتقی ناوک نەخۆشیەکی باوە بە ڕێژەی لەسەدا ٢٠ لە منداڵانی تازە لەدایکبوو بەدیدەکرێت، دەشڵیت، لە ڕەگەزی کچدا ئەم نەخۆشیە زیاترە وەک لە ڕەگەزی کوڕ هۆکارەکەشی سکماکیە.

دكتۆر هەدیە مەهدی پسپۆڕی نەشتەرگەری منداڵان لە نوسینێكدا ئاماژە بە فتقی ناوك لە منداڵان دەكات.

دەقی نوسینەكەی :-

فتقی ناوک نەخۆشیەکی باوە بە ڕێژەی لەسەدا ٢٠ لە منداڵانی تازە لەدایکبوو بەدیدەکرێت بەتایبەتی لە منداڵە ناکامەکان و ئەو منداڵانەی پێشوەختە لەدایک دەبن.

ئەو منداڵانەی کە نەخۆشی بۆماوەییان هەیە وەک نەخۆشی داون و کەمی دەردانی ڕژێنی دەرەقی توشیی ئەم نەخۆشیە دەبن.

لە ڕەگەزی کچدا ئەم نەخۆشیە زیاترە وەک لە ڕەگەزی کوڕ هۆکارەکەشی سکماکیە.

فتقەکە بەشێوەی هەڵئاوسان و بەرزبوونەوە و دەرچوون لەکاتی گریان و جوڵە و کۆکەی منداڵەکە دەردەکەوێ.

بە ئەگەری لە سەدا ٩٠ ئەگەری چاکبوونەو و داخرانی هەیە بەبێ نەشتەرگەری لە ساڵی یەکەمی تەمەنی منداڵەکە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو