پسپۆڕێکی وردی نەشتەرگەری کۆئەندامی هەرس، جگەر دەڵێت، چارەسەری برینی قورحەی گەدە و دوانزە گرێ چەندین ڕێگای هەیە، بەڵام بێگومان سەرەتا شێوازی چارەسەرەکەی دەکەوێتە سەر بینینی حاڵەتی نەخۆشەکە و لە ئەگەری بوونی خوێن بەربوون هەندێک جار هەوڵ دەدرێت لەڕێگای نازورەوە خوێن بەربوونەکە بووەستێنرێت
دکتۆر هێژا قەلەندەر، پسپۆڕی وردی نەشتەرگەری کۆئەندامی هەرس، جگەر، پەنکریاس و بۆرییەکانی زراو لە نووسینێکدا ئاماژە بە ڕێگاکانی چارەسەری برینی قورحەی گەدە و دوانزە گرێ دەکات
دەقى نووسینەکەى :-
بێگومان سەرەتا شێوازی چارەسەرەکەی ئدەکەوێتە سەر بینی حاڵەتی نەخۆشەکە.
ئەگەر حاڵەتی نەخۆشەکە خوێن بەربوونی هەبێت نەخۆشەکە حاڵەتی جێگیری نەبێت پێویستە چارەسەرە سەرەتاییەکانی لە نەخۆشخانەی فریاگوزاری بۆجێ بەجێ بکەن پاش خەواندنی وەک هەڵواسینی ئاوی موغەزی ئامادە کردنی خوێن لە ئەگەری حاڵەتی پێویستدا. لەپاش دڵنیابون لەباری جێگیری نەخۆشەکە دواتر ڕێکارەکانی تری چارەسەر ئەنجام ئەدرێت.
تایبەت بەو نەخۆشانەی تەنها ئازاریان هەیە کێشەی ئیشتیهای خواردنیان بۆ درووست بووە، باشترین ڕێگای دەستنیشان کردنی ئەنجامدانی نازورە دواتر بە ئەنجامی نازورەکە جۆری چارەسەری برینەکە لە ڕوشاوی یان جۆری قوڵی برینەکە یان هەر ئەگەرێکی تر دیاری ئەکرێت.
لە ئەگەری بونی خوێن بەربون هەندێک جار هەوڵ ئەدرێت لەڕێگای نازورەوە خوێن بەربوونەکە بووەستێنرێت.
زۆرجا لە ئەگەری گوێنەدان و ئیهمالکردنی برینی گەدە قورحە نەخۆشەکە لەڕێگای کۆمەوە خوێن دادەنێت.
ئامۆژگاری ئێمە هەمیشە بۆنەخۆشەکانمان لەخۆپرسینەوەیە ئیهمال نەکردنی نەخۆشییە.
هەندێک جار ئەگەر قورحەکە بەتەواوی کۆنترۆڵ و چارەسەر نەکرێ ئەبێتە هۆی ڕوودانی داخستنی دەریچەی نێوان گەدە و دوانزە گرێ، حاڵەتی تەسکبوونەوە ڕوو دەدات و نەخۆشەکە کێشەی خواردنی بۆ درووست دەبێ واتە هەرچی بخوات دەڕشێتەوە و لەوکاتەدا تەنها نەشتەرگەری چارەسەرە.
کەواتە بۆ ئاسانی حاڵەتەکە باشترین شت ئەوەیە کە نەخۆشەکە هەستی کرد کێشەیەکی هەیە ئەوا ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکات.
وەک سەرەتاش باسمان کرد باشترین ڕێگا بۆ دۆزینەوە و چارەسەر کردنی نەخۆشەکە نازورە.
پاش نازورەکە نمونەیەک لە قورحەکە وەردەگیرێت و دواتر لەڕێگای تاقیگەی شانەزانیەوە وەڵامی عەینەکە وەر دەگیرێتەوە و جۆری چارەسەر بۆ نەخۆشەکە دیاری دەکرێ.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *