جۆینی تیلیگرام بن

یاسای ئەتۆمی عێراق گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی

یاسای ئەتۆمی عێراق گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی

سەرۆكی دەستەی نیشتمانی وزەی ئەتۆمی عێراق ڕایگەیاند، یاسای ئەتۆمی عێراق گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و، هاوكاری نێودەوڵەتی لە بواری بەكارهێنانی گونجاوی تەكنەلۆژیای ئەتۆمی و بەكارهێنانی ئاشتیانەیە بۆ عێراق گرنگە، هەروەها عێراق مافی پەرەپێدانی وزەی ئەتۆمی هەیە.

فازل حاوی مزباوی، سەرۆكی دەستەی نیشتمانیی وزەی ئەتۆمی و كیمیایی و بایۆلۆجی عێراق، سەبارەت بە بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆم و كۆتایی هاتنی یاسای ئەتۆم، ڕایگەیاند، عێراق مافی پەرەپێدانی بژاردەی وزەی ئەتۆمی و پاڵپشتیكردنی بەرنامەكانی پەرەپێدانی هەیە، لە كەرتە جیاوازەكانی تەندرووستی، كشتوكاڵ، پیشەسازی، گەشەپێدانی بەردەوام و بەرهەمهێنانی وزە، بۆیە پێویستمان بە بەهێزكردنی هاوكاری نێوان وڵاتانە لە بواری بەكارهێنانی گونجاوی تەكنەلۆژیای ئەتۆمی، بەكارهێنانی ئاشتیانەی، خزمەتگوزارییە مرۆییەكان و پشتیوانیكردنی هەوڵە ئاشتیخوازەكان بۆ گەیشتن بە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەدەستهێنانی وزە لە سەرچاوەی پاك و خاوێنی جۆراوجۆرەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق جددی و واقیعییە لە گەیشتن بەم ئامانجە لەڕێگەی پابەندبوونی بە كۆمەڵێك ڕێككەوتنەوە، لەوانە ڕێككەوتنی نوێی ئاسایش، ڕێككەوتنی هاوبەشی سەلامەتی.

باسی لەوەشكرد، یاسای ئەتۆمی عێراق گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی، داوای كرد كتێبێك لەسەر یاسا نوێیەكەی عێراق دەربكرێت، هەروەها ستایشی ڕۆڵی كاریگەرانەی پڕۆژەكانی هاوكاری تەكنیكی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە كرد، بۆ گەیشتن بە كۆتایی كارەكانی بەكارهێنانی وزە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو