لە شاری سلێمانی، شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب بە بەشداری ١٢ وڵات کرایەوە.
بە چاودێری سەرۆک کۆماری عێراق، لە شاری سلێمانی شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب، بە بەشداری ١٢ وڵاتی جیاواز کرایەوە، لە ٦٠٪ـی پێشانگاکە تەرخانکراوە بۆ پەرتووکە عەرەبیی و بیانییەکان و لە٤٠٪ـیش بۆ کوردیی.
پێشانگاکە بە چاودێری سەرۆک کۆماری عێراق و بە سەر پەرشتی وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس بە ڕێوەدەچێت.
بە بەشداری ١٢ وڵاتی جیاواز بەڕێوەدەچێت، لە ٦٠٪ـی پێشانگاکە تەرخانکراوە بۆ پەرتووکە عەرەبیی و بیانییەکان و لە٤٠٪ـیش بۆ کوردیی.
لە پێشانگاکەدا نۆ ملیۆن کتێب نمایشکراوە بە ٤٠ هەزار ناونیشانی جیاواز و ٢٠٠ ناوەند و دەزگای جیاواز بەشدارییان تێدا کردووە، جگە لە نمایشکردنی کتێب لە پێشانگاکەدا ڕۆژانە پانێل و سیمیناری جیاواز تێدا نمایش دەکرێت.
وا بڕیارە پێشانگاکە بۆ ماوەی یانزە ڕۆژ بەردەوەمبێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ـی بەیانی تا ٦ـی ئێوارە لە پێشوازی خوێنەر و کتێب دۆستاندا دەبێت.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *