جۆینی تیلیگرام بن

نيشانەکانی هەبوونی غودە چین؟

نيشانەکانی هەبوونی غودە چین؟

٧ڕۆژ

پسپۆرێکی نەشتەرگەری گشتی دەڵێت، غودەی دەرەقی ڕژێنێکی شێوە پەپوولەییە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل، نەخۆشی غودە دەبێتە هۆی کێشە لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکانی پێویست، هۆرمۆنەکانی غودە وزە لە جەستەدا زیاد دەکەن، و زیندە چالاکی جەستە ڕێکدەخەن.

دکتۆر سەردار ئیبراهیم فەقێ‏‌‎ پسپۆری نەشتەرگەری گشتی لە نووسینێكدا ئاماژە بە نیشانەكانی توشبوون بە غودە دەكات

دەقی نووسینەكەی :-

غودەی دەرەقی ڕژێنێکی شێوە پەپوولەییە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل، نەخۆشی غودە دەبێتە هۆی کێشە لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکانی پێویست.

هۆرمۆنەکانی غودە وزە لە جەستەدا زیاد دەکەن، و زیندەچالاکی جەستە ڕێکدەخەن.

نیشانەکانی غودەی دەرەقی تەمبەڵ ئەمانەن:-

نیشانەکانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، بەپێی بارودۆخی نەخۆشەکە و تەمەن و کێشی و دیارتریین نێشانەکان بریتیین لە:-

ماندوێتی و هەستکردن بە بێهێزی بەردەوام.

هەستکردن بە سەرما و هەستیاری بە  کەش و هەوای سارد.

هەڵوەرینی قژ و وشکبوونەوەی پێست.

قەبزی درێژخایەن و زیادبوونی کێشی لەش بە شێوەیەکی نائاسایی.

خاوبوونەوەی لێدانی دڵ و ناڕێکی لێدانی دڵ

ئاوسانی مل.

لاوازی ماسولکەکان و نەتوانینی جوڵەی باش.

نیشانەکانی غودەی دەرەقی چالاک:

زیادبوونی بەرچاو لە لێدانی دڵ.

بەرزی پەستانی خوێن.

ناڕەحەتی دەروونی.

دابەزاندنی کێش.

ئارەقەکردنەوەیەکی نائاسایی.

سکچوونی بەردەوام.

هەڵوەرینی قژ.

خەمۆکی و کێشەی خەوتن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو