نەخۆشی چەوری جگەر حاڵەتێکە کە بە کۆبوونەوەی چەوری زیادە لە خانەکانی جگەردا ناسراوە، ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوودەدات کە چەوری لە جگەردا کۆدەبێتەوە و زیاتر لە 5%ی کێشی جگەر پێکدەهێنێت.
پزیشکەکان باس لە چەند نیشانەیکی گرنگ دەکەن کە ئاماژەن بۆ هەبوونی چەوری جگەر، ئەوانیش بریتین لە:
١. ئازاری سک
نیشانەیەکی باوی نەخۆشی چەوری جگەر بریتییە لە ئازاری سک بەتایبەت لە ناوچەی سەرەوەی لای ڕاست.
٢. ماندوێتی و لاوازی زۆر
هەستکردن بە ماندوێتی زۆر یەکێکی ترە لە نیشانە باوەکان کە پەیوەندی بە نەخۆشی چەوری جگەرەوە هەیە.
٣. کەمخەوی یان تێکچوونی خەو
کێشەی خەوتن نیگەرانییەکی سەرەکییە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی چەوری جگەریان هەیە، ئەو کەسانەی کە تووشی چەوری جگەر بوون رووبەرووی کەمخەوی دەبنەوە.
٤. زۆر ئارەقکردنەوە
ئارەقکردنەوەی زۆر بەتایبەت لە شەوانەدا یەکێکە لە نیشانەکانی چەوری جگەر چونکە جگەر کێشەی هەیە بۆ ڕێکخستنی پلەی گەرمی جەستە بە شێوەیەکی دروست.
٥. کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن
کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن ئاماژەیە بۆ نەخۆشی چەوری جگەر، کە لەناکاو دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *