جۆینی تیلیگرام بن

قۆناغی سێیەمی سەرژمێری کەی دەستپێدەکات و پرسیارە گرنگەکان کەی دەکرێن؟

قۆناغی سێیەمی سەرژمێری کەی دەستپێدەکات و پرسیارە گرنگەکان کەی دەکرێن؟

٧ڕۆژ

 بەرپرسێكی فەرمانگەی ئامار رایدەگەیەنێت، قۆناغی سێیەمی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە رۆژی 26ی مانگ دەست پێ دەكات و تا 10ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت، پرسیارەكانیش وردتر دەبن لەلایەن بژمێرەكانەوە.

فەرهاد جەلال بەڕێوەبەر لە فەرمانگەی ئامار:

 لە رۆژانی 17 و 18 و 19ی ئەم مانگە قۆناغی یەكەمی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان بەڕێوەچوو كە بریتی بوو لە پڕكردنەوەی فۆڕمی خێزان.

 ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەی پێنجشەممە قۆناغی دووەم و دڵنیایی سەرژمێری گشتیی دانشتووان ئەنجام دەدرێت، بۆ نموونە ئەگەر خێزانێك لە رۆژانی پڕكردنەوەی فۆڕمی خێزان ناوی نەنووسرابێت یاخود لەبیركرابێت لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا دووبارە تۆمار دەكرێتەوە، هەروەها لەلایەن بژمێرەكانەوە هەندێك پرسیاری دیكە لە هاووڵاتییان دەكرێن و تۆمار دەكرێن.

 قۆناغی سێیەمی سەرژمێری لە رۆژانی دواتر بەڕێوەدەچێت و بە دروستی لە رۆژی 26 مانگ دەست پێ دەكات تا رۆژی 10ی مانگی 12 بەردەوام دەبێت.

 لە قۆناغی سێیەمی سەرژمێریدا زانیاری وردتر دەربارەی خێزان و کەسەكان و هەروەها کەلوپەلەكانی ناو ماڵ لەلایەن بژمێرەكان کۆ دەکرێنەوە و تۆمار دەكرێن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو