میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هونەرمەندی گەورەی کوردی خەڵکی شاری مهاباد ئیبراهیم قادری، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژیانئاوایی هونەرمەندێکی گەورە و دیاری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان ڕاگەیاند.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیار و گەورەی کورد ئیبراهیم قادری، لە تەمەنی ۹۰ ساڵیدا لە شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئیبراهیم قادری بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
ئیبراهیم قادری، هونەرمەندی ڕەسەن و دیاری بواری فۆلکلۆر و هونەری میلـلی کوردی، لەدایکبووی ساڵی ۱۹۳٤ـە و خەڵکی گوندنی عیساکەندی سەر بە شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ئێوارەی ئەمڕۆ لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *