جۆینی تیلیگرام بن

ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان

ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان

٧ڕۆژ

پرۆسەی سەرژمیری لە عیراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووەو ئەمشەو قەدەغەی هاتووچۆ بەفەرمی دەست پێدەکات داواش دەکرێت کوردانی ناوچەدابڕێندراوەکان بە زوویی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

جێبەجێکاری سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ دوا رۆژە بۆ گەڕانەوەی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ زێدی خۆیان بەمەبەستی تۆمارکردنیان لە سەرژمێریدا.

سبەی (چوارشەممە، 20-11-2024) سەرژمێریی گشتییە لە عێراق و هەرێمی کوردستان. بەگوێرەی بەدواداچوونەکان، زیاتر لە 496 هەزار هاووڵاتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و لایەنە کوردستانییەکانیش داوا دەکەن، بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

مەحموود عوسمان، جێبەجێکاری سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند “ئەمڕۆ، دوایین کاتە بۆ گەڕانەوەی هەر کەسێک، کە بیەوێت لە ناوچە دابڕێنراوەکان سەرژمێری بکات.”

بەوتەی مەحموود عوسمان، ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر 12:00ـی شەو، رێگە بە هاتووچۆ لەنێوان شارەکان دەدرێ و هەر کەسێک خەڵکی کەرکووک یان ناوچە دابڕێندراوەکانی دیکە بێت و تاوەکو ئەو کاتە نەگەڕێتەوە، لە بازگەکانەوە رێگەی چوونی پێ نادرێت.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکان، لە شنگال زیاتر لە 200 هەزار هاووڵاتی، کەرکووک 155 هەزار، مەخموور زیاتر لە 100 هەزار، خوورماتوو 21 هەزار و لە خانەقینیش زیاتر لە 20 هەزار هاوڵاتی لە دەرەوەی زێدی خۆیان دەژین.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو