جۆینی تیلیگرام بن

پەرتووکی شیعری “ڕاو ڕۆخانەی” بە هەورامی بڵاو كرایەوە

پەرتووکی شیعری “ڕاو ڕۆخانەی” بە هەورامی بڵاو كرایەوە

٧ڕۆژ

پەرتووکی شیعری ” حەدیسە و ڕاو ڕۆخانەی” بە شێوەزاری هەورامی، لە شێوەی دەقە شیعری درێژ، کە بە وتەی نووسەرەکەی خۆشەویستییەكە بۆ نیشتیمان و كەلتوور و شێوەزاری هەورامی، لە ئێوارە کۆڕێکدا بڵاوكرایەوە.

لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەریی هەڵەبجە، بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتییەكانی هەورامان، پەرتووکی شیعری “حەدیسە و ڕاو ڕۆخانەی” لە دووتوێی ٧٠ پەڕەدا خوێندنەوەی بۆ كراو بڵاو كرایەوە.

لە مەڕاسیمەکەدا عەبدولڕەحیم سەعید نووسەری پەرتووکەكە وتی:  دەقە شیعرییەكانی ناو پەرتووکەكە چامەیەكی درێژە باسی ڕێگای ڕۆخانە دەكات، ئەویش ئەوەیە مرۆڤ كاتێك لە سرووشتا چاو دەكاتەوە بەركەوتەی لەگەڵ شتەكان دەبێت دەقە شیعرییەكە بەو جۆرە دەڕوات باسی گەڕانەوە دەكات بۆ كاتی ئێستا، تەواوی تێكستەكەشی بەشێوەزاری هەورامی نووسراوە.

 وتیشی: سرووشتی ناوچەی هەورامان كاریگەری لەسەرم داناوە تێكستەكە بەو جۆرە بنووسم، بەشێكی دیكەی نوسینی دەقە شیعریی ناو پەرتووکەكە خۆشەویستییە بۆ كەلتوور و زمان و نیشتمان، سرووشتی جوانی ئەو شوێنەی كە تێیدا دەژیم ڕەنگدانەوەی هەبووە لەسەر نووسینی پەرتووکەكە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو