ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وه‌ڵامی سه‌رجه‌م تانه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دایه‌وه و سه‌رجه‌میانی ره‌تكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری کە ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه تێیدا هاتوه “ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌مو ئه‌و تانانه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بۆی نێردراوه له ماوه‌ی یاسایی یەكلایی كردونه‌ته‌وەو رەت کراونەتەوە، یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی تانه‌كانیش به‌پێی بڕگه‌كانی مادده‌ی (10ی حه‌وته‌م) له یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره (31)ی ساڵی 2019 بوه”.
جومانه غلای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندوه، “له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، 41 تانه تۆماركرابون، پێشتر 38 تانه ره‌تكرانه‌وه، ئه‌مرۆش سێ تانه‌كه‌ی دیكه ره‌تكرانه‌وه”.
به‌گوێره‌ی ئه‌و تانانه‌ی تۆماركرابون، 25 تانه‌یان له سلێمانی، 12یان له هه‌ولێر، سێیان له دهۆك و تانه‌یه‌كیش له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بوه كه له‌لایه‌ن چاودێری لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه تۆماركرابون.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *