یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دووه‌مین دیداری خۆی ئه‌نجامده‌دات و دەڵێت له‌پێناو باشتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و خۆگونجاندنی زیاتر له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كان دیدارەکە دەبەستین.
نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بڵاویکردەوە، لیژنه‌ی باڵای دیداری یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له شاری سلیمانی و لە ده‌باشان كۆبوەتەوە.
ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه باس كردن بووە له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی دووه‌مین دیداری یه‌كێتیی نیشتمانیی كه بڕیاره له ساڵی داهاتودا به‌ڕێوه‌بچێت.
قوباد تاڵه‌بانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوە یه‌كێتی وه‌ك حزبێكی چالاك و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گرنگ له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه، هه‌موكات ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ قۆناغ و ئه‌گه‌ره جیاوازه‌كان، ئێستاس له‌پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كه ئه‌گه‌ر و گۆڕانكاریی به‌ڕێوه‌یه، وه‌ك نه‌ریتێكی یه‌كێتییانه ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه‌چونی دیداره‌كه ده‌كه‌ین.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *