جۆینی تیلیگرام بن

كێن ئەوانەی دەتوانرێ نەشتەرگەری كێش دابەزاندنیان بۆ بکرێت؟

كێن ئەوانەی دەتوانرێ نەشتەرگەری كێش دابەزاندنیان بۆ بکرێت؟

پسپۆڕێکی نەشتەرگەری گشتی دەڵێت، چەند جۆرێک نەشتەرگەری دابەزاندنی کێش هەن، لە هەموویان باوتر قارسی گەدە و گۆڕینی ڕێڕەوی خۆراک و ئەو دوو جۆرە هەندیك جار بە یەکەوە ئەکرێت و ئەو نەخۆشانەی ئەم نەشتەرگەرییەیان بۆ دەکرێت پێویستە تەمەنیان لەنێوان ١٨ -٦٥ ساڵدا بێت.

دکتۆر ئەژین هاشم پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لە نوسینێكدا ئاماژە بە جۆرەكانی نەشتەرگەری دابەزاندانی كێش دەكات و دەقی نوسینەكەی بەمجۆرەیە:-

چەند جۆرێک نەشتەرگەری دابەزاندنی کێش هەن، لە هەموویان باوتر قارسی گەدە و گۆڕینی ڕێڕەوی خۆراک و ئەو دوو جۆرە هەندیك جار بە یەکەوە ئەکرێت.

ئەو نەخۆشانەی ئەم نەشتەرگەرییەیان بۆ دەکرێت پێویستە:

تەمەنیان لەنێوان ١٨ -٦٥ ساڵدا بێت، هەندێک حاڵەتی دەگمەن نەبێت کە دەتوانرێت لە ١٨ کەمتر یان لە ٦٥ زیاتر بۆی بکرێت.

پێویستە کێشی جەستەی لە ٥٠ کیلۆگرام سەروو کێشی ڕێپێدراو بێت بە گوێرەی باڵای یان BMI سەروو ٤٠ بێت، BMI لە نێوان  ٣٦-٤٠ بێت بەڵام نەخۆشی دریژخایەنی هەبێت وەک شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن، ڕەبۆ، یان ئازاری جومگەکان یان زۆری کێشی ببێتە هۆی بەربەست لە ژیانی ڕۆژانەیدا وەک تێکچونی خەو.

پێویستە نەخۆشەکە ڕێگاکانی تری دابەزاندنی کێشی تاقی کردبێتەوە و سەرکەوتوو نەبوبێت وەک خۆگرتنەوە لە خواردن و وەرزش کردن.

پێویستە نەخۆشەکە باری دەروونی تەواو بێت و هیچ نەخۆشییەکی دەروونی نەبێت کە بە چارەسەر کۆنتڕۆڵ نەکرێت.

پێویستە نەخۆشەکە بەرگەی پێدانی بێهۆشکاری گشتی و ماکەکانی نەشتەرگەری و دوای نەشتەرگەری بگرێت.

پێویستە نەخۆشەکە لەوە تێبگات کە ژیانی بە تەواوی دەگۆڕێت و خواردن و خواردنەوەی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم ئەکات.

لە کۆتاییدا پێویستە پزیشکێکی پسپۆڕ بڕیار لەسەر پێویستی ئەم نەشتەرگەریە و جۆری نەشتەرگەرییەکەش بدات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو